کورته شێعر‌ ‌
به‌هاره‌ شیعره‌ ‌
به‌ڵێننامه ،خه‌یاڵێكى پرِ له‌رِاستى ، شیرین بوم لێت وه دوو دڵوَپ خوَزگه‌

ژیان نامه ی کاکه ئارام ئه بوبه کر

ژیاننامه‌

ناوم (ئارام ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌‌د )ه‌ له‌‌سلێمانى له‌دایك بوم خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى و دواناوه‌ندیم هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردوه‌ ،

ده‌رچوى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانیم و ئێستاش یاریده‌ده‌رى پزیشكم له‌ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى .

هه‌ر له‌قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاى خوێندندا ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌دا و دیوان و به‌رهه‌مى زۆرێك له‌ شاعیره‌ نه‌مره‌كانم خوێنده‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری زۆریان له‌ سه‌ر دنیاى شیعریم جێهێشت .

ساڵى (2001) سه‌ره‌تاى هه‌نگاونانم بو به‌ره‌و دنیا گه‌وره‌و فراوانه‌كه‌ى شیعرو ئه‌ده‌ب و تا ئێستاش به‌رده‌وامم له‌ نوسین

له‌ زۆربه‌ى گۆڤاره‌ كوردییه‌كاندا به‌رهه‌مم بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌وانه‌ش :

گۆڤارى ( نیگا - تیرۆژ ) له‌ سلێمانى

گۆڤارى ( مێرگ - هاوبه‌شى - نوهات ) له‌ هه‌ولێر

گۆڤارى( زنار ) له‌ رِانیه‌

گۆڤارى( نه‌وا ) له‌ كه‌ركوك.

ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شیعره‌كانم كۆژانى ساڵانێكى زۆر له‌ ته‌مه‌نم و

 كه‌ف وكوڵى چه‌ن ساڵێكى رِابردوى ژیانم وكۆكراوه‌ى به‌شێك له‌ ساته

‌ تاڵ و شیرینه‌كانى عومرى به‌سه‌رچومه‌ ، هه‌سته‌كه‌م شیعر بوه‌ به‌

 نزیكترین و پیرۆزترین شت له‌ رِۆحمه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌ویشه‌ كه‌ ئه‌توانێت

 ئاسوده‌م كات .



 



له‌پاكیدا وه‌كو به‌فرى
درۆى خۆشه‌ویستى






ئارام ئەبوبەکر

Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved