| ||
|
||
ئه‌م سێ ( به‌هاره شیعره ) پێشكه‌ش به‌هه‌مو كوردان
نیگه‌رانى
خۆشه‌ویستیت ... ئه‌ڵێى بارانى به‌هاره لێى تێناگه‌م ، بۆچى وا پچڕ ِپچڕه . جارى وایه وه‌ك چاخى سه‌هۆڵبه‌ندانه به‌شێوه‌یه‌ك سارد‌و سڕه . جارى واشه ... وه‌ك پشكۆى ده‌م ئاگردانه ، یه‌كپارچه بڵێسه‌و گرِه!!.
تۆ كچه‌كوردى
خۆ پایزنیت.... ئه‌گه‌ر گه‌ڵاى زه‌رد نه‌پۆشیت ، له‌ڕووت نه‌یه‌ت بجیته ده‌ر خۆ زستان نیت... شه‌رم بكه‌یت ، هه‌ر كه‌هاتى تاراى به‌فر بخه‌یته سه‌ر . تۆ كچه كوردى ... به‌جلى كوردییه‌وه جوانى ده‌بیپۆشه‌و پشتێنێكى ئاوریشمى پان بگره كه‌مه‌ر !!.
وه‌ره
من ده‌ستێكم پڕ له ئازار ، چاوێكم به‌بێ گلێنه تۆش ده‌ستێكیت ده‌سه‌ڵاتدار ، چاوێكیت جوان و بێ وێنه . وه‌ره بۆلام ده‌ستم بگره ، ڕۆحم پرِكه له سه‌وزایى وه‌ره چاو له‌چاوم ببرِه ، به‌ڵكو به‌تیشكى چاوانت ... پێم به‌خشیته‌وه بینایی !.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||