كێش و سه‌روا

 

كه‌ تۆ ئه‌ڵێى : بۆ سه‌یره‌كه‌ى ؟

من خێرا پێت ئه‌ڵێم هه‌روا

تۆ نازانى ...

كه‌ له‌چاوت ڕائه‌مێنم ،

بۆ كێشى شیعرێكى تازه‌م ...

ڕاسته‌وخۆ ئه‌بى به‌ سه‌روا !!.

 

ئاهه‌نگ

 

كه‌بینیمیت هه‌ڵئه‌په‌ڕیت،

ئه‌وسا زانیم تۆى تاقانه‌ ...

چه‌نێك جوان و ئێسك سوكى

كه‌ده‌سته‌ ناسكه‌كه‌تم گرت ،

وام هه‌ست ئه‌كرد ...

ئاهه‌نگه‌كه‌ هى خۆمانه‌و

منیش زاوام و تۆ بوكى!!.

 

گرێى دڵ

دڵرِه‌قانه‌ به‌جێتهێشتم ،

بۆیه‌ وا له‌ناخى دڵما ...

بویت به‌گرێ

دڵنیابه‌ ...

خۆشم گه‌ردنت ئازاكه‌م ،

خواى ئه‌م دڵه‌م لێت نابورێ و

هه‌رئه‌تگرێ!!.

 

 

خۆشه‌ویستیم بێسنوره‌

 

په‌ڕى باڵى...

گشت نیگاكانم كردوه‌ ،

ئیتر نامه‌وێ بێن بۆلات

كچێك سنور بۆ خۆشه‌ویستیم دابنێ ،

وا ڕاهاتوم ....

چاومى بۆ ناكه‌م به‌وڵات !!.

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved