| ||
|
||
درۆى خۆشه‌ویستى
ئه‌مشه‌و له دواین نامه‌دا ... كه نوسیبوم : وازبێنه لێم نوسیبوم : گیانه ... بمبه‌خشه ، له‌مڕۆ به دواوه نامۆى پێم !.
كه نوسیبوم : زۆر لێت زیزم ، با هه‌موو شت ببڕێته‌وه سه‌یره !چه‌نده زوو بڕواتكرد... گڕى عه‌شقم بكوژێته‌وه .
چاك ئه‌زانم تێكڕاى شه‌وت ، به بێدارى بردۆته سه‌ر بۆیه بوكى نیگاكانت ... به‌رگى خه‌میان كردۆته به‌ر .
حه‌زناكه‌م دڵم لێ پیس كه‌ى ، له یادى كه ئه‌و ڕستانه چونكه چیم دابوو به گوێتا ... گاڵته‌یه‌و درۆى نیسانه !.
ویستم به شێوازێكى نوێ ... بۆتى ده‌رِبڕم سۆز‌و هه‌ست ئه‌ى بیرتچو ؟ من په‌یمانى ... تا مردنتم له گه‌ڵتا به‌ست ؟.
ئه‌وه‌ى بۆم نمایشكردى ... جۆرێك بوو له خۆشه‌ویستى تۆش چ ناوێكى لێئه‌نێى ... دڵگیر نابم ، خۆت سه‌ربه‌ستى !. هه‌رچیش ئه‌فه‌رموى ئاماده‌م ، له تۆڵه‌ى ئه‌و خه‌مه‌ى شه‌وێت به‌ڵام من ته‌نیا ماچێكى ... چاوه گه‌شه‌كانتم ئه‌وێت !!.
(ئارام ئه‌بوبه‌كر )
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||