من پێش دنیا لە دایک بوم

Jwan.Faroq1.jpg

، پێش هەمو مەرۆڤێک گوێم لە باهۆزی زەنا و ژاوە و نزا و شین و خەم بو.
لە بن ساباتی مەودای دۆزەخی تەمەنمدا هەمو ڕۆژێک سروشت بۆ جێژوانی شەو ،
هەتاو سەرژی ئەکا و لە سەر تاتەشۆری ئێوارێکی ئەرخەوانی تەرمی درێژ ئەکا و ڕەشانگیش ،
پەیتا پەیتا بە ڕێچکەی دڵتنگی و ماندوو بون لە ژێر سێبەری ساتەکاندا،
بە چرکە چرکە لە نێو دڵی خێرای زەمەن لە هنگاو گواستنەوە بەر دوامە و،
پەنجەری کۆتای ڕۆژێکی تر ئەخاتە سەر پشت ویاری بە گۆڵە مێلاقە ئەکا ،
لە شەوگاری تاریکدا ‌ من و ئەوینێکی بێ کۆتایی چاومان لە جیهانی کپ وماتە و گوێ بە دەنگێک دەسپێرین ،
لە پێدەشتە بەرینەکانی ژیان شەو ئاونگی ڕۆژی کۆچکردە دەخواتەوە،
تەنیا عاشقانی دڵ بە خوێنی هەژمەت و ڕو‌‌‌ندک بە چاو بە ئاگاهن ،
لە بر دڵۆڤانی ونوێژی دڵۆپەکانی مۆمێکی نیوە سوتاو ڕاز و نیازی خۆیان هەڵئەڕێژن،
لە گەڵ شەما سەیری مەرگی یەکتر ئەکەن، من یادنامە و بیرەوەری ئەشکی چاوی شەم و هەزاران عاشقی حەسرەت بارم،
دەزانم دەزانم کە چۆن شەو بێداری و هەڵکور بون چەند هەزار چرکەی ڕۆح کێشانە،
لە مەودای ئەو تەمەنە درێژە لە هاتو و چوی ئەو هەمو سپیدە و ئێوارە بۆ یەک جاریش مینای کوڵمی سور و لێوی ئاڵی شەو و ڕۆژێک هی من نەبو، ئاسۆم خەیاڵ بو دەهات و دەڕۆی ،
لە پەنجەری تەمەن باخێکی هەناریم نەدیی،
لەو دیو تاریکی ساتەکانم گۆڵستانم چۆڵەوانی وساراێکی کاکی بە کاکی بو ،
ڕامام . ڕامان ڕامان لە هەمو شتێکم ڕوانی ، هەمو شتێک نوێژیان بۆ تامەزرۆیی و حوزن ئەکرد،
دەمویست هەندەی ئەستێرەکان منداڵی پەیڤی ئەوینم هەبێت و ناویان بنێم ئازادی و خۆشە‌‌ویستی ،
بەڵام لە نێو ئاوێنی لێل و ژەنگاوی فسڵەکانی دەریای ئارام و هەڵچوندا لە نێوان ڕوناکی ڕۆژ و شەوی تاردا،
لە نێوان ئارەزو و خۆشەویستی مندا لە نێوان ژین و مەرگدا من تەنیا یەک پەیڤ بوم .
پەیڤێک لە ناکامی پەیڤێک لە خەم پەیڤێک لە تەنیایی،
ئای خودایا ئەم پەیڤانە غەدرێک بون لە ڕۆژانی جوانی ژینم ،
خودایا نازانم ڕۆژی چەند جار نفرت لە خۆم و سێبەری خەمەکان کەم ،
خودایا منی کیژگەی گوناهبار بۆ کام دوزەخ هاتم بۆ کام دوزەخ ئەڕۆم ،
خودایا ئمەوە پێم بڵێ یۆتۆبیای تۆ لە کام سەر زمینە ؟لە کام سەر زمینە ؟
پێم بڵێ چۆن چۆنی بە باڵێکی شکاو ئەگەمە لات . بە باڵێکی شکاو ئەگەمە لات
،

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved