وەک گەڕیدە سەری خۆمم هەڵگرت


 


. تەمەنم تەرخان کرد بۆ گەڕان ،

گەڕان لە نێو تۆفانی رەنگ و ڕێگەدا،

بۆ کۆخێک و بۆ گۆشەێک لە تیشکی هەتاو،

سەراسیمە و هەراسان وەک گەردەلول گێژم دەخوارد،

سەرانسەری ئەم جیهانە بێ درگا وبێ سنوری پڕ لە غم و ماتەمە گەڕام .

لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژ ئاوا .لە باشور هەتا باکور.

سەرنجم دا چاوم گێڕا . شەکەت بوم و لەپێ کەوتم.

لەهەر دەریا و دەڤەر و ڕێگە و پێچ و مێرگەیەکەوە گوزەرم کرد

بە قەد هەمو چرکەکانی دوو هەزار ساڵەی مسیح هەنگاوم نا،

بەڵام نە کۆخێک بۆ نە گزینگێک .

خانوچکەم شەپۆلی تەنیایی و پرشنگیش پریشکی شەوی تەم مەتەمین بو.

نە کەپرێک بۆ، بۆ حەسانەوە و نە هەرزاڵەی عشقێک بۆ بەرگی دڵم و نە کەنداوێک بۆ هەست و سۆز .

لەکۆتایی وەک پاڵەوانێکی دۆڕاو وەک سەودا سەرانی مێ نوش بە

کۆڵەبارێکی غمی قورس هەنگاوم نا و ڕووم کردە مێخانە

. وەک مار قەف قەف پەنجەکانم بە دەور پێکی مێا ئاڵاند.

لە نێو جامی شەراب

هەمو هەنگاوی ڕێگە و ئەو جادە و شەقامانە کە پێوی بوم

وەک سەماکەرەک لە پێش چاوم سەمایان ئەکرد.

ئای ژیان چەند شیرینی،

دیسان پێکانم بیری ڕێگە ئەکەن،

هەوا ‌‌و سەودا و خولی گەڕان وەک زەنگی کاتژمێر لە ناخمدا ئەزرینگەتەوە .

بەڵام ئەمجارە بۆ کوێێێێێێێێێێێێێێێێێێ

 

کچەجاف

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved