| ||
|
||
جوانی یار به‌شیعریی من وه‌سف ناکرێ
سرووشتی تۆ به‌م نیگار کێشه ماندوه وه‌سف ناکرێ... ئه‌ویش وه‌ك من زۆرکات له‌زه‌رده‌یی خۆر ڕاده‌مێنێ .. هه‌ندێ جاریش به‌قووڵایی بێده‌نگیدا شۆڕئه‌بێته‌وه وه‌کوو گواره‌یی کچێکی ئه‌رخه‌وانی.. ئه‌و ئه‌ڵێ من له‌جنسی په‌لکه‌زێڕینه‌م وه‌سفه‌کانی ئه‌و له‌دێڕه ئالۆزه‌کانی من ئه‌چێ .. ڕاسته له‌گه‌ڵ ڕووحی تابلۆکاندا ئه‌د‌وێ به‌ڵێ بێگومانم هه‌موو ڕه‌نگه‌کان ده‌ناسێ .. به‌ڵام گیانه سرووشتی تۆ وه‌سفی گووڵ‌و شه‌پۆلی ده‌ریانیه .. ئاوازیی بولبلێکی شه‌یدا نیه تۆیه‌ك سازگارتر له ئاویی ڕووبار هێمنتر له هه‌نگاویی سروه‌یی به‌یانی تۆیه‌ك نه‌رمتر له به‌فریی دوایی باران.. تۆیه‌ك به‌چێژتر له پێکی ده‌ستی ساقی تۆیه‌ك له باڵی په‌پووله ناسک‌تر چۆن به‌م نیگار کێشه ماندوه وه‌سف ده‌کرێت.. هه‌رگیز گه‌ڵا زه‌رده‌کانی پایز به‌ووشه‌کانی من سه‌وز نابن هه‌رگیز ڕه‌نگی هه‌وره‌کان به لاسکی ده‌ستی مناڵان ناسڕێته‌وه من دڵنیان ئه‌م نیگار کێشه وه‌سفی جوانی تۆیی پێناکرێ ئه‌و دڵۆپه‌یی شه‌ونمی له تابلۆیه‌کا خوڵقاندوه. ئه‌و چه‌تریی به ده‌یان ڕێبواریی به‌ر باران به‌خشیوه به‌ڵام گیانه وه‌سفی تۆ به‌شیعریی منی خه‌ڵوه‌ت نشین‌و به‌نیگاریی شاکارێکی ماندوو وه‌سف ناکرێ .. وه‌سف ناکرێ
هێمن کۆچه‌ریی
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||