| ||
|
||
ئه‌و گروپانه‌ی شانبه‌شانی سوپای تورك له عه‌فرین شه‌ڕ ده‌كه‌ن
له ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ی قه‌یرانی سوریادا چه‌ندین گۆڕانكاری له مه‌یدانی سیاسی و جه‌نگی ئه‌و وڵاته‌دا رووی داوه، گروپه چه‌كداره‌كان هه‌رجاره‌و مه‌یلیان بۆ لایه‌نێك و وڵاتیك هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند هێزێكی كه‌م توانویانه به‌رگری له ناو و په‌یكه‌ری خۆیان بكه‌ن.
له باكوری سوریا هێزێكی كه‌م هه‌یه خۆیان ناو ناوه سوپای ئازاد، ئه‌م هێزه دوای ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو هاوكاره سه‌ربازییه‌كانیان ڕاگرتن، توركیا بۆ مه‌به‌ستی خۆی و دژایه‌تی هێزه كوردییه‌كان هاوكاری سه‌ربازی كردن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له‌و گروپه توندره‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئۆپراسیۆنی ( چڵه زه‌یتون)ی سوپای توركیادا دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌جه‌نگن و ده‌یانه‌وێت كانتۆنی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان داگیر بكه‌ن:
١- لوای سوڵتان موراد:
ئه‌م گروپه توركیا دروستیكردووه و هه‌موو هاوكاریه‌كی مادی و سه‌ربازی و لۆجستی پێشكه‌ش كردوون، ئه‌م گروپه به‌هۆی یه‌ك گرتنه‌وه‌ی لیوای (سوڵتان محمد فاتح) له ریفی حه‌له‌ب و ( لیوای ئه‌شبال عه‌قیده) و لیوای ( زكی توركمانی ) دروستبووه .
ئه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی زۆرینه‌ی توركمانن له ریفی باكوری حه‌له‌ب و شاری حه‌له‌ب بوونیان هه‌یه و ئێستا له پاڵ سوپای توركیادا ده‌جه‌نگن.
٢-فیرقه‌ی حه‌مزه:
ئه‌م هێزه توركیا راهێنانی پێكردوون و له مانگی نیسانی ٢٠١٦ پێكهێنراوه، ئه‌م گروپه‌ش لیوای سه‌مه‌رقه‌ندی توركمانی په‌یوه‌ندی پێوه كردن و ئێستا هێزێكن كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌جه‌نگن و له ساڵی ٢٠١٧دا به هاوكاری سوپای توركیا شاری جه‌رابلوسیان داگیر كرد.
٣-فه‌یله‌قی شام:
ئه‌م گروپه به فه‌یله‌قی حومسیش ناسراوه، له ئازاری ٢٠١٤ پێكهێنراون، كه له ئه‌نجامی ١٩گروپی ئیسلامی نزیك له ئیخوان موسلیمینی سوریا له حومس و حه‌له‌ب حه‌ما دروست بووه، ئه‌م گروپه له ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ په‌یوه‌ندیان به فه‌یله‌قی شامه‌وه كرد و ژووری ئۆپراسیۆنی ( فتح حلب) یان به سه‌رۆكایه‌تی یاسر عبدالرحیم پێكهێنا.
٤ – بزوتنه‌وه‌ی نوره‌ددین زه‌نگی:
به یه‌كێك له‌و گروپانه داده‌نرێت كه توركیا پالپشتیان ده‌كات و له كۆتاییه‌كانی ساڵی به سه‌رۆكایه‌تی تۆفیق شه‌هابه‌ددین ٢٠١١ دروست بوون،ئه‌م گروپه توندره‌ون و له‌سالی ٢٠١٦دا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیان بڵاو كرده‌وه كه منداڵێكی ١٥ ساڵان سه‌رده‌برن، ئه‌مم گروپه له‌گه‌ل فه‌یله‌قی شام ناكۆكیه‌كانی وه‌لا ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێكهێنا.
٥ - بزووتنه‌وه‌ی ئازادی شام ( احرار الشام):
ئه‌م گروپه بیروبۆچونیان سه‌له‌فیه‌و له سه‌ره‌تای شۆرشی سوریادا له ئه‌نجامی یه‌كگرتنی ( ( كەتائیبی ئەحرا شام و حركە الفجر الاسلامیە و الطلیعە الاسلامیە و كتائیب الایمان)ه‌وه دروست بوون. ئه‌م گروپه پشت به هاوكاریه‌كانی توركیا‌و ولاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌به‌ستن ، دوای كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌یان ورده ورده توان و ژماری ئه‌ندامیان كه‌م بووه.
٦- لوای بازی چیا ( لوا‌ء صقور الجبل):
ئه‌م گروپه له شاری ئیدلب پێكهێنراوه كه له‌ر استیدا به‌شێكن له لیوای نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر و پاشان په‌یوه‌ندیان به به‌ره‌ی شۆرشی سوریاوه كرد، ئه‌م گروپه چالاكیه‌كان له ئیدلب ووه، به‌لام دواتر نوسره هاتو له‌وێ ده‌ری كردن به‌ره‌ی شام: ئه‌م گروپه له چه‌ند لایه‌نێكی چه‌كداری سه‌له‌فی پێكهاتوه كه چه‌كداره‌كانی ( نورەددین زەنگی ، لوا‌ء التوحید، جیش المجاهدین، الجبهە الاسلامیە، تجمع فاستقم كا امرت، جبهە الاصالە و التنمیە و بقایە حركە حزم)ن.
٧ - جیش النصر:
كۆمه‌ڵێك چه‌كداری كه‌من كه له ریفی حه‌له‌ب و حه‌ماو لازقیه بڵاوبۆونه‌ته‌وه و هه‌موویان له گروپێكدا به ناوی ( الجیش النصر) كۆبوونه‌ته‌وه.
PUKmedia گۆران قادر سه‌رچاوه BBC
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||