کەسوکاری دەستگیرکراوانی دهۆک: تکایە فریای بادینان و کەسوکارەکانمان کەون

 

 

بانگەوازی کەسوکاری دەستگیرکراوانی دهۆک رووی لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەى مەدەنییە و باسیان لەوە کردووە، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دە ڕفێنێت و ده‌ستگیردەکات.

 

 

دەقی بانگەوازی کەسوکاری دەستگیرکراوانی دهۆک

تکایە فریای بادینان و کەسوکارەکانمان کەون

بۆ بەڕێز/ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کومەڵگای مەدەنی

 

ماوه‌ی زیاتر لە دوو مانگە و بەدیاریکراوی لە رێككه‌وتی ١٣-٨-٢٠٢٠ وه‌ تا ئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاوڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نووس و هاوڵاتی ناڕازی سنوری پارێزگای دهۆكی دە ڕفێنێت و ده‌ستگیردەکات، كه‌ بەپێی ئەو ئامارەی لامانه‌ ژماره‌یان دەستگیرکراوەکان لەو ماوەیەدا زیاتر لە (٢٨٠) كه‌س بوو، زۆربەیان دوای بەڵێنامەی زوری بێدەنگبونیان (تعهد) لەژێر هەڕەشەی و ئەشکەنجەی دەزگائەمنیەکان ئازادبونە، بەڵام هێشتا (١٧) کەس ماون و شوێنیان دیار نیە، بەپێ سەرچاوەی نافەرمی لە سەری ڕەشن لە سەلاحەدین.

 

لە چەند خالێکدا مەترسی پرۆسەیە دەخەینە ڕوو.

 

یه‌كه‌م: ئه‌م پرۆسه‌ی ڕه‌شبگیرییە لەبەر زیادبونی دەنگی ناڕازیە لە پارێزگای دهۆک، چونکە مووچە دوادەکەوێت و خزمەتگوزاری باش نییە و دوخی ئازادی خراپە، هەروەها بێ بڕیاری دادگا (ڕۆژنامه‌نووس، چالاكوان، مامۆستایان) به‌شێوازێكی دڕندانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بەتایبەتی شێوازی ڕفاندنی مامۆستا (شڤان سەعید) لەبەر چاوی پێنج منداڵ و دۆخی سایکولۆجی سێ کچەکەی ناجێگیرە، لەکاتێکدا بێ هه‌بوونی هیچ تاوانێك و ته‌نانه‌ت به‌شداری خۆپیشاندانیش نه‌بوونه و ڕێگه‌ش نادرێت كه‌سوكار و پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ زیندانیكراوه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ مەبەستی سیاسی لە پشتە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕازی مەدەنیانەیە، ئەمە مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ پارێزگای دهۆك و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی.

 

دووه‌م: لە ڕووی یاساییەوە لەهەرێم یاسای ژمارە (١١)ی خۆپیشاندان و یاسای (٣٥) ڕۆژنامەگەری هەیە و لە دەستوری عیراقیشدا مادەی ٣٨ مافی خۆپشاندان و ڕای جیاواز هەیە، بەڵام دەزگا ئەمنیەکان بە پێ یاسای جیاوازی عیراقی کە وەستێنراون خەڵک دەڕفێنێت تومەتی مەترسیداری بێ بنەمانە وەکو پەکەکە و تێکدانی ئارامی دەخاتە پاڵ چاڵاکوانان، هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری حزبی و دور لە یاسا و دامەزراویبون خەڵک دەستگیردەکات، چونکە ئەو ئەنجومەنە لە پێنج ئەندام پێکدێت، لە بەیاننامەیەکدا لە رێککەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٠ بەیاننامەیەکی تێکەڵ و مەتاتی بڵاوکردووە کە بەناڕاستەوخۆ چالاکوانان بەتێکدان و تیرۆر تومەتبار دەکات و ڕای گشتی و بیانی چەواشە دەکات، سێ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنەکەش لە هەمان ڕۆژدا ئەو بەیاننامەی لەلایەن دوو ئەندامی پارتیەوە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە بڵاویانکردبووە، ڕەتدەکەنەوە و ئاگادار نین و بە سیاسی دەزانن و لایەنەکانی دیکەش لەنێو حکومەتی هەرێم بێجگە لە پارتی و ئۆپۆزسیۆنیش دژی ئەم هەوڵەن.

 

سێیەم: گومان دەکەین ئەم چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانە ئەشکەنجەدرابن و لەژێر هەڕەشە ئیفادە و ئعتیرافی خراپ پێ بنووسن (چونکە پێشتر لەم ماوەیەشدا خەڵک ئەشکەنجەدرا)، بێ بڕیاری دادگا موبایل و کەلوپەلی خێزانی دەستگیرکراوەکان و ئایپادی خوێندنی مناڵەکانیان بردوون، بە وێنەی خێزانی و تایبەتی خۆیان هەڕەشە لە دەستگیرکراوان دەکرێت، ئەم پرۆسەیەی دەستگیرکردنی خەڵکی ناڕازی بەردەوامە، بە ڕێگێریکردنیش لە دەربڕینی مەدەنی و یاسایی ئوتۆماتیکی خەڵک بیر لە ڕێگای توندوتیژ دەکاتەوە، چونکە پێکهاتە سۆسیۆلۆژی ئەو ناوچەیە عەشاییریە، ئەمەش مەترسیدارە و دەستەڵات خۆی بەرپرسیارە.

 

له‌به‌ر ئه‌و خاڵانەی ئاماژەمان پێکرد، داواكارین و تكایه‌ هه‌ر چی زووه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی مەترسیدارە بوه‌ستنێرێت، چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

 

لیستی یەکەم:

 

- ناوی ده‌ستگیركراوه‌ مەدەنیەكانی پارێزگای دهۆك:

 

شێروان شێروانی (ڕۆژنامەڤان).. دهۆک ٧/١٠/٢٠٢٠

شڤان سەعید بەرۆشکی (مامۆستا و چاڵاکڤان).. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠

گوهدار زێباری (ڕۆژنامەڤان).. ئاکرێ ٢٢/١٠/٢٠٢٠

ئەیاز کەرەم (ڕۆژنامەڤان) .. دهۆک ٢٢/١٠/٢٠٢٠

هاریوان عیسا (چالاکڤان).. سێمێل ٢٢/١٠/٢٠٢٠

بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠

ئومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك ١٨/٨/٢٠٢٠

 

لیستی دووەم:

- ناوی گروپێکی چاڵاکوانی سیاسی مەدەنی پارێزگای دهۆك:

 

مەسعود شنگالی (مامۆستا) دهۆک ٣٠/٨/٢٠٢٠

سلێمان کمال هاریکی (مامۆستا) ئاکرێ ٦/٩/٢٠٢٠

سلێمان موسا زێباری (چاڵاکڤان) ٦/٩/٢٠٢٠

ساڵح عەبدولجەبار (مامۆستا) شێلادزێ ٢٠/٨/٢٠٢٠

جەمال خەلیل سندی (مامۆستایێ زانکۆیێ) زاخۆ.. ٤/٩/٢٠٢٠

بەندەوار ئەیوب رەشید (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠

پەهلەوان عادل بناڤی (چاڵاکڤان) .. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠

کارکەر عەباس عەلی روستینکی (چاڵاکڤان).. دهۆک ٤/٩/٢٠٢٠

وەڵات گەودا (چاڵاکڤان) .. زاخۆ ٩/٩/٢٠٢٠

دکتور عامر (مامۆستا) .. دهۆک

 

٭ لەبەر بەردەوامی پرۆسەکە پێمان وایە ژمارەی زیندانیان زیاترن، بەڵام ئەوە ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوە ناسراوەکان بون.

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved