وەرە دەستم بگرە سەدەیەکە من سەرمامە

 

 

وەرە دەستم بگرە سەدەیەکە من سەرمامە ،

سەدەیەکە ڕوخسارم ڕایخی ماتەمە

سەدەیەکە فرمێسکی گەش لە چاوانما میوانە،

سەدەیەکە ئاە و نزا و هەنسکم تا کەشی که کشانە،

وەرە دەستم بگرە،

سەدەیەکە دەست کەلەپچە پێ لە کۆت و زەنجیرە،

سەدەیەکە ئەم ژیانە ئەشکی خەم بە سەر پرچما دەرژێنێ

قەفی زنجیری ئەم سەدەیە

نە ساڵێکە و نە دەورانێک نە مردنەکە و نە ژیانێک

تەنیا و تەنیا

هەورە تریشقەی جەنگە لە سەر زستانی ئەم پیرە زمینە،

سەدەیەکە فرمێسک خوێناو

دڵ پڕ زوخاو،

هاناسە بە پەتی چاوەڕوانی هاڵواسراو،

. ئەستێرەکان ئەکشێن و هاوار ئەکەن،

دەنگی شمشاڵەکان درۆیە،

لێوەکان لێوی ئاڵی لاوان نیە،

خەوی مناڵی و ئەوین لە یەک هەناسەدا وەک

پۆلی باڵندەکان و چرکەکان کۆچ ئەکەن ،

بەستەڵەکی دەڤەری ئەم سەدەیە

فەنا بونە هاژەی ژانی زامەکانە؛

خەونی ئازادی نەخۆش و خەیاڵی بریقەدارە و

تەمنیش ئارشیفێکی پر ناسۆر،

.لەم سەدەیە ئاواتەکان لە خاچ ئەدرێن،

ئەم سەدەیە شێتە شێت

 

 

 

ژوان فاروق کەریم

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved