| ||
| ||
وهره ئهم شهو
پێکی ماچت لە سەر لێوەکانم دانێ و بە برژانگی چاوت سۆڵای ئەشکم بسڕەوە و پرچی ئاڵۆزکاوم لە سەر سنگت پرێشان کە و، بە شانەی پەنجەکانت دای بەهێنێ، لە ئامێزی پڕ سۆزت بە چیرۆکی هەزار و یەک شەوی حەسرەت بم خەوێنێ ، من دەروێشی تەکیەیی عەشقم وەرە بۆ خانقای تەنیایم ، دەفی زیکرم بۆ لێبدە تا پرچم سەماگێڕی ئەوینت بێ، وەرە ئەمشەو لە خەڵوەتی تەنیایی دەرم بێنە روناکی چرای چاوتم بۆ بهنێنە، وەرە بە تیشک و دەنگ با وەرزی ئاوێزان بون و شەوی سور و چرکەی سور تەپەڕ نبێت ، نوێژ بۆ تێکەڵ بونی ڕۆح بەکەێن ڕوت بینەوە لە نێو شەپۆلی گوناهدا لە برانبر جەهەنەمدا، وەرە تا دەرفەتە و نە سوتاوین ، تۆ نازانی لە پێدەشتە ڕەشەکانی خوا ئیمە بێ ڕوت بونەوێش گوناهبارین ؟ ئیمە پیادەین و بەهشت سوار دڵنیابە هەرچەند خێرایش بڕۆین پیناگێن
ژوان فاروق کەریم
| ||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||