| ||
| ||
وەک گەڕیدە سەری خۆمم هەڵگرت
تەمەنم تەرخان کرد بۆ گەڕان ، گەڕان لە نێو تۆفانی رەنگ و ڕێگەدا، بۆ کۆخێک و بۆ گۆشەێک لە تیشکی هەتاو، سەراسیمە و هەراسان وەک گەردەلول گێژم دەخوارد، سەرانسەری ئەم جیهانە بێ درگا وبێ سنوری پڕ لە غم و ماتەمە گەڕام . لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژ ئاوا .لە باشور هەتا باکور. سەرنجم دا چاوم گێڕا . شەکەت بوم و لەپێ کەوتم. لەهەر دەریا و دەڤەر و ڕێگە و پێچ و مێرگەیەکەوە گوزەرم کرد بە قەد هەمو چرکەکانی دوو هەزار ساڵەی مسیح هەنگاوم نا، بەڵام نە کۆخێک بۆ نە گزینگێک . خانوچکەم شەپۆلی تەنیایی و پرشنگیش پریشکی شەوی تەم مەتەمین بو. نە کەپرێک بۆ، بۆ حەسانەوە و نە هەرزاڵەی عشقێک بۆ بەرگی دڵم و نە کەنداوێک بۆ هەست و سۆز . لەکۆتایی وەک پاڵەوانێکی دۆڕاو وەک سەودا سەرانی مێ نوش بە کۆڵەبارێکی غمی قورس هەنگاوم نا و ڕووم کردە مێخانە وەک مار قەف قەف پەنجەکانم بە دەور پێکی مێا ئاڵاند. لە نێو جامی شەراب هەمو هەنگاوی ڕێگە و ئەو جادە و شەقامانە کە پێوی بوم وەک سەماکەرەک لە پێش چاوم سەمایان ئەکرد. ئای ژیان چەند شیرینی، دیسان پێکانم بیری ڕێگە ئەکەن، هەوا و سەودا و خولی گەڕان وەک زەنگی کاتژمێر لە ناخمدا ئەزرینگەتەوە . بەڵام ئەمجارە بۆ کوێێێێێێێێێێێێێێێێێێ
ژوان فاروق کهریم
| ||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||