| ||
| ||
ئای چەند کۆشام و چەند ماندوو و چەند ڕەنج بە خەسار
ئای چەند کۆشام و چەند ماندوو و چەند ڕەنج بە خەسار، چەند ئەژنۆ بێ هێز و دڵ شەوەزەنگ و چاو بە فرمێسک، چەند گۆزەی هیوا شکاو و کۆشکی ئامانج ڕوخاو و ئارەزو بەجێماو، چەند شەوی تەنیاو ناخی ئاڵۆز و هەناسەی سارد، ، چەند ڕۆژی لێڵ چەند ژووانی چۆڵ و چەند چاوەڕوانی، ئای ل کاتژمێری وستاوی بەختەوەری و ماڵی بێ ورینگە و خەمیژگەی ژینی تاڵ، ئای لە سڵاوی تافتافی تەمەنێک کە ئەبخشرێ بە ماڵئاوی ئەوینیكی تەمەن کورت ، لە نەخشاندنی خەیاڵ لە ناخدا و لە هەزاران ئازاری پەنگ خواردە لە سنگدا ، لێوم بۆنی ماچی لێدێت، چەند بێزارم لە پایزی ماچەکان لە دەرختی ڕوتەڵانەی خەونەکان ، لە دەست و وسانبونی گردوون، سانا نیە جیا بونەوە لە خەمەکان ، سانا نیە دوور کەوتنەوە لە ئاگری ئازارەکان، سانا نیە کۆکردنەوەی سواڵتی گۆزەی شکاوی هیواکان، نا سانا نیە گوێ گرتن لە ئاوازی لە یەک دابڕان . چەند بێزارم لە بەهشتی خودا و چەرخی دەوران . چەند بێزارم لە یاسای بێ سەر و بنی پیرە جیهان، لە کەوکەبی بێ ئەختەر . لە ژیانێکی غەریبی نا ئاشنا و نا شناس ، چەند زەحمەتە گوزەر کردن بە کۆڵانی جودایی و چەند دژوارە شەم بسوتێ لە پێش دەمی زریان و ڕەشەبا، لەوەتی هەم خەم میوانمە و ماتەمیش ڕەنگی وینەم ئێوارانیشم تەم داگرتو، شادیش لە من یاخی و هەمو شەوێک ئەستێریشم بە تروسکەی ژان ئەپشکوێت، خو تەمەن یەک قەدەرە و میوەی تەمەن یەک وەرزە، لە هەڵگرتنی گابەرد گابەرد زام و ژان و ماندوو بون و ڕشتنی ئەم هەمو ئەشکە و سۆڵاوی چاو ، چیم بە دەست هێنا ؟ لە هەناوی حوزنی چرکەساتی بێزاری، تەرمێکی شەکەتم . هەنوکە وەنەوز بۆ عەشق ئەدەم، بەڵام ئیتر لە گەڵ خۆیشم هاوڕێ نیم
ژوان فاروق کهریم
| ||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||