ئەمشەو لە تاسەی فیراقت خەو خانوچکەی چاوی بە‌جێهێشتم

 

ئەمشەو لە تاسەی فیراقت خەو خانوچکەی چاوی بە‌جێهێشتم

وەک دەروێش زیکری عەشقت دایگرتم،

لە نێو زیکر و تەهلیلە گوێم لە دەنگ و ئاوازت بو

لە پەرستگای بێ هاودەمی و لە میحرابی بێدەنگی کڕنوشم برد

نوێژم بەرەو ڕۆگە و قیبلەی چاوە هێمنەکانت کرد ،

کڕنوشم ئاە و نزا و لاڵانەوە و نوێژم بۆ سۆزی عەشقت بو ،

ئەمشەو هەستەکانم ماخۆلانیانە و نیگام خولیای ڕێگە و هاتنتە،

مەخابن دەرناکەوی بەڵام

لە بیرت نەچێت لە دوریت بێئاگانیم

تۆ لە ڕۆیشتن و سەر هەڵگرتنت تەنیایی ئەپشکنی و

گۆڵی حەسرەت ئەڕوێنی

ئەی لاوی دڵ منیش لە دووریت لە

گەڵ تەنیایی ئەجەنگم و بە پەنجە خوێناویەکانی ئاواریم

پشکۆی سوتێنێری ئاگر ئەچێنم

نازدارەکەم لەو ڕۆژەوە کە خۆشم ویستی تا کو ئێستە گوێم لە قوڵپێ گریانمەەەەەە

 

 

ژوان فاروق کەریم

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved