هەناسەکەم

Zhwan-Faruq-Karim.gif

هەناسەکەم نەت ئەزانی گەر جێم بێڵی ،
خەم جێگر و جێ نشینتە،
تۆ نازانی یادەکانت ڕازەکانت لە
نێو لانەی دڵم بە جێ هێشتە ؟
لە بیرت چو ئەو شەوانەی کە وەک
لاسی خەزال و سیامەندی خەجێ شیدا
لە گفتوگۆی عەشقدا،
پێت دەوتم گۆڵی سور
دێوانەتەم تا کۆتایی تا کو مردن،
لە بیرت دێت لە ژێر ئاسمانی بێ بنا
لە یەکم ژوانماندا باوشت کرد بە ئەوینما،
،نازدارەکەم لە دەریای خەیاڵی ئەمشەوەدا،
لە نێو بێدەنگی زەمەندا
هەگەبێک یادی تۆ ئەمڕفێنێت و
لە پەنجەرەی بیرەوەری ئەڕوانمە ئاسۆی ونم
هەر چەند ڕۆێشتی و بە خەم دات پۆشیم ،
بەڵام بڕوات هەبێت لە یاد ناچی، لە یاد ناچی

هەناسەکەم.gif

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved