ئاگاداریەك لەوەزارەتی پەروەردەوە

 

 

بەڕێوبەرایەتی قوتابخانە و پەیمانگا  ناحکومیەکانی وەزارەتی پەروەردە، ئاگاداریەك ئاراستەی گشت قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیەکان دەکات و داوا دەکات داشکاندن لە کرێی خوێندن بکەن.

 

خاڵەکان بریتین لە:

 

١- داشکاندنی ۱۰٪ پەیوەندی نیە بەوەی نرخی خوێندنتان چۆن ڕاگەیاندووە لە سەرەتای ساڵەوە ، کێبرکێی نرخ ، یان هەستکردن بەبەرپرسیارێتی خۆتان وای کردبێت نرخی ئەمساڵتان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان کەمتر بێت ، ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە نەکەن .

 

٢- نابێت بە هیج خانەوادەیەك بوترێت کە منداڵی یەکەم شمولی داشکاندن دەکات و منداڵەکانی دیکەت شمول ناکات ، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داشکاندنەوە نیە ، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانە و ناچێتە خانەی داشکاندنەوە.

 

بەهیچ جۆرێك نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحکومی بکرێت لەپای داشکاندنی نرخی خوێندن  هەمان رێژە لە موچەکانیان ببردرێت ، فەرمانی وەزاری رونە کە دەبێت موچەی مامۆستایان وەك خۆیان بدرێت .

 

٤-  پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێکراو بە روونی باسی لێوەکراوە ، پێویستە وەك خۆی جێبەجێ بکرێت .

 

بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پەروەردە لە پارێزگاکان و بەرێوبەرایەتی خوێندنی ناحکومی لەوەزارەت هەموو سەرپێچیەکان تۆمار دەکات و پاشان رێککاری پێویستی لەبارەوە دەگیرێتەبەر ، هەر بەڕێزێکیش رووبەروی ئەوە بوەوە مافی خۆی پێ نەدرێت دەتوانێت نامە بنێرێت بۆ ئەم ژمارانەی ڤایبر و واتس ئاپ ، کە ژووری ئەلیکترۆنی سکاڵای وەزارەتی پەروەردەیە.

 

07505103232

07505106262

07505106363

07505106464

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved