درۆ

 

 

وەهبی عەلی

 

ماڵی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی هەڵتەکاندووە سیاسی یەکانی زۆر ئیحراج و سوک کردووە ئەمڕۆ .

دەی تۆش ووریابە و هەمان ڕێگا مەگرە ، تۆ لەوان ئەزموون وەربگرە و پێ مەخەرە جێ پێکانی ئەوان . 

ئەوەی  ڕەوتی هەڵچون و ڕاپەڕین و شۆڕشەکان خاو شل ئەکاتەوە وە وا ئەکات گوێیان پێ نەدرێ و گوێیان لێ نەگیرێ سیناریۆ و درۆ و فیشاڵە .

کورد ئەڵێ پەتی درۆ کورتە چونکە بەیەک بەدواچوون ڕیسەکان هەموویان ئەبنەوە بە خوری . درۆ سەرت پێدا ئەخات و ئەتنێرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کەلێیەوەی هاتویت . 

من خوم زۆر ڕقم لەو جۆرە هەڵوێست وەرگرتنانە ئەبێتەوە کە بۆ جوڵاندنی حەماسەتی خەڵکی دێن دنیایەک چیرۆک و بەیت و بالۆرە و سیناریۆ هەڵئەبەستن ، بۆ نموونە من ڕەفیقێم هەیه ڕۆژی دوو جار نان ئەخوات چونکە نی یەتی جا ئەڵێ من دڵم بۆ ئەو ژان ئەکات ئەگین خۆم حاڵم زۆر باشە ، یان من ڕەفیقێکم هەیە هەموو شوقەکان پاک ئەکاتەوه تەنها بۆ ئەوەی شت نەهێنێ ئەنجا ئەڵێ ئەگین من خۆم زۆر وەزعم باشە ، یان ئەڵێ من ڕەفیقێکم هەیە جلی قوتابی یەکان ئەشوات بە دە 10 هەزار دینار لەبەر نەبوونی و بۆ مەسروفی خۆی ئەویش بەهەمان شێوە نەوەک خەڵک وا تێبگات ئەو کەسە خۆیەتی و دوای ئاشکرا ببێ دێت لە خۆی دوری ئەخاتەوەو ئەیخاتە ملی ڕەفیقێکی خۆی . لەکۆتایدا بۆت دەر ئەکەوێ کە تەنها سێ چوار کەس وان ئیتر هەمووی حاڵی لەوپەڕی خۆشیدایە ، وەک خۆیان بەیانی ئەکەن .

دەرئەکەوێ ئەو قوتابی یە کەم دەستانە محامی یان گرتووە تا قسەیان بۆ بکات .

باشە ئەی ئێوە کە وزعتان وەک خۆتان ئەڵێن زۆر باشە بۆ حەیایێ هاوڕێ کەتان ئەبەن و خۆتان یارمەتی نادەن گەر ڕاست ئەکەن و بۆ ئەوتانە . یەعنی تۆ تەنها لەبەر خاتری ڕەفیقەکەت لەسەر شەقامی ، خۆت هیچت ناوێ ؟

 باشە لەوە ناترسی حکومەت پێتان بڵێ ناوی ئەو قوتابیانەم پێ بدەن تا تەنها یارمەتی ئەوانە بدەم دوای لێکۆڵینەوە لەباری گوزەران و باری مەعیشەتیانەوە ، ناترسن دەوڵەمەندێک بڵێ من ئەو قوتابیانە بەتەوای تەکالیفایانەوە ئەگرمە ئەستۆ .

دەی خۆ ئیتر ئەو کاتە هیج بەهانەیەکتان بەدەستەوه نامێنێ تا داوای بکەن و ئەبێ بچنەوە بۆ خوێندنەکەتان .

بۆیە من بە هەڵسوڕاوانی ئەو جۆرە هەڵچونانە ئەڵێم ، تکایە ڕاست گۆبن لەداواکاری یەکانتان بە هانەکانتان با بەهێز بێت بۆ خۆپیشاندانەکانتان ، شتی عاتیفی مەکەنە مەشخەڵی جوڵەکانتان و دروشمەکانتان با ڕوون و ئاشکاراو دیار بێ ، با هەریەکەو شتێ نەڵێ ، خۆ فەقیری عەیب نی یە ئەویش بارێکی خوایە کەسی هەژار با خۆی حاڵی خۆی بخاتە ڕوو نەک خەڵکی تر چونکە ئەمڕۆ خەڵک متمانەی بەکەس نەماوە ، هەرچی یەک بڵێی یەکسەر ئەبێ بەڵگەت هەبێ ، شتی ناڕوون و پشتی پەردە خەڵک بەدرۆ و فریودانی ئەزانێ ، گەر واشت کرد بزانە هەمووی پشتت لێ ئەکات و گوێت پێنادات چونکە بە هەڵخەڵەتێنەرت ئەزانێ .

بەڕێز بۆ شەرم ئەکەیت بۆ لەخەڵک ئەترسی ، خەڵک ئەوەتا ڕۆژانە لەسەر شاشەکان ئەگری ئەپاڕێتەوە داوای یارمەتی ئەکات لە دەسەلاتداران لە خوا پێداوان بۆ خراپی و تەنگی باری گوزەرانی بۆ نەخۆشی بۆ هەر پێداویستیەکی کە لەتوانای خۆی بەدەرە .

هیچیش بە عەیبەی نازانێ و کەسیش بەکەم و سوک تەماشایان ناکات ، بگرە لە چاوەڕوانی خۆیشیان زۆر جار زیاتر خەڵک بە هانەیەوە ئەچێ .

بۆیە تکام وایە لەم جۆرە بەهانە لاوازانە دوور بکەونەوە با ڕیسەکانتان نەکەنەوە بەخوری ، ئەم سیاسیانەی ئێمە ئەوەنە بەسادەو گەمژە سەیر مەکەن چونکه بە ئاسانی ناخەڵەتێنرێن ئەمانە خۆمان واتەنی هەزاران تەڵەیان تەقاندووە ، بۆیە داواکانتان دروشمەکانتان با بەڵگەدار و ڕوون و ئاشکرا بێت ، هەرکەسێ مایکێکی خستە بەردەمت شەرت نی یە دڵسۆزت بێت لەوانەیە ئەویش لە تۆ دەردەدار تر بێتو بیەوێ لەڕێی تۆوە بە مەرامی خۆی بگات ، واتە بەکارت بهێنێ .

با یەک ووتە بێژتان هەبێ لە هەرناوچەیەک نەک هەریەکەو بە خواستی خۆی کاڵ و کوڵاو  بترشێنێتە یەک و ببێتە جێگای گاڵتە جاڕی دەسەڵاتداران ، یەک قسەیی یەک دروشمی زۆر گرنکە و پێویستە بە نوسراو لای تاک تاکتان هەبێت تا هەمووی بزانێ چی ئەڵێ و بۆچی لەسەر شەقامەکانە .

 بەهیوام خۆتان کۆبکەنەوەو باشتر خۆتان ڕێک بخەن ،  خۆتان بەرەو مەبەست و ئامانجەکەتان یەک ئاڕاستە بکەن و لەو پەرشو بڵاوی و جیاوازیانەی نێوانتان لە کردار و گوفتار و هەڵسوکەوتەکانتان خۆتان یەک چاو یەک دەم بکەن و خۆتان ڕیزەکانتان پاک بکەنەوەو باش کۆنترۆڵی بکەن وخۆتان خالیس و خولاسە بکەنەوە .

 

لەگەڵی ڕێزی پشتیوان و براو دۆستی دڵسۆزی خۆتان  .

وەهبی عەلی 

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2021. All rights reserved