| ||
|
||
تەڤگەری ئازادیی داوای سەربەستکردنی زیندانیانی دهۆک دەکات
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان داوای سەربەستکردنی تەواوی زیدانیانی دهۆک دەکات
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان:
پارێزگاری دھۆک بۆ ئەوەی بڵێت ھاوڵاتیان ناڕازی نین و ئەمە ھێزە سیاسییەکانن دەستێوەردان دەکەن، وەک بەرپرسێکی سەربازیی حزبیی پەنجەی تۆمەت بۆ تەڤگەری ئازادیی ڕادەکێشێت. کە داکۆکییکردن لە مامۆستایان و تەواوی گەلی کورد بە ئەرکی لە پێشینەی خۆیان دەزانن و ھیچ کەسێکیش مافی نییە بە ناڕەزاییەکانی بادینان بڵێت ئاژاوەگێڕی.
ھەرچی زووە زیندانیان سەربەست بکرێن و چیتر داوا کردنی قوتی ژیان نەبێتە ھۆی سزادان، بە پێویستیشی دەزانێت دەسەڵاتی ئەم ھەرێمە لە بری تۆمەت و سزادان، بیر لە چارەسەریی بکاتەوە. لە پاش ٢٠٠٣ دەرفەتێکی زێڕین بۆ گەلی کورد لە باشور هاتە پێش، بەڵام دەسەڵاتی ئەم ھەرێمە بە پێچەوانەوە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان کاری نەکرد و دواجار بە دەستێوەردان و هەماهەنگی وڵاتانی دەرەکی ھەرێمێکی بێ سیستم و ھاوڵاتییەکی بێ ھیوا هاتە کایەوە، ئەمڕۆش لە ئەنجامی نەبوونی سیاسەتێکی سەرکەوتوو، ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە باجی سیاسەتی ناحەکیمانەی دەسەڵات دەدەن.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، زۆرترین باجی داوە لە خزمەت کۆمەڵگەدا و تاکە ھێزی ئۆپۆزسیۆنە، کە ڕێگریی لە چالاکیی و تەنانەت ھەبوونی بارەگاکانی دەکرێت.
ناوی دەستگیرکراوەکان
١- بەدەل بەرواری- مامۆستا ٢- شڤان بەروشکی- مەلا ٤- ئومێد بەروشکی- روژنامەنووس ٥- غازی نێروەی- پێشمەرگە ٦- دڵگەش مزیری- مامۆستا ۷- هەوار بەهجەت- ماموستا و کوڕە شەهیدە ٨- جابر حسێن-مامۆستا
ڕۆژنیوز
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||