شیرین زمانی کوردی

 

زمـــان هـەنـــاسـەی دووهــەمــی ژینمە

بـــــۆ پــــاس و بــۆ پـێـنـاسـم پەرژینمە

تا ڕوون بێ ئاسۆی وڵات ،خۆری هـیـوا

(پـیـت) و (پەیـڤ)ی شالالەو نەسرینمە

کوردی زمان ویـسـتـی خودایەو ئـایەی

گــرانــقــەدری و شـکــۆمــەنــدی ژینمە

مــن بــە کــوردی زمانی گـوڵ دێـمـەگۆ

فــەرهـــادم و ، بـۆ عـەشـقـی شـیرینمە

وەک نــەژاد و بــنـەچە و ئەژدادو بوون

بــەڵــگــە و مـاکــی ڕەســەن و دێرینمە

کوردێ قــەدری خــۆی نازانێ و زمانی!

بـــەزیــوو تــەزیــو ، حـــەیــفـێ برینمە

بۆ ژیـانـدۆسـتـی و پەیامی مرۆڤـبوون

بـەکـوردی دەدوێـم چــون تـــاوو تینمە

من بە کەس ناڵێم زمانـت کەم و کورت

شـاهـــانـــەکـــوردی شــەکری تەڵقینمە

تـف لەوەی مافی کەسێ پـێـشـێل دەکا

کـــوردم و نـــــەژاد پــەرســـتــی قینمە

زمانی خۆم بۆ خۆمـەو شەکــراوی ژین

پەشیمان نیم ، گەر مەرگیش بەر بینمە

هـەر کێ بەد و نـاڕەسەن بـۆی هاتە گۆ

بــۆ حـاڵـی خـۆنــەنـــاســـی ئـەسرینمە

شانـازیـمـە کـوردم و هەر کـوردی گـۆم

سوپـاس خـوایــە دیــاری تــۆ ئەوینمە

( تاوگۆزی ) بە زاری کوردی شـاد و شا

هـەنگـوینی بوون و شای شەمی ڤینمە.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی.

٢٢/٢/٢٠٢٢

 

Qadirzada.com © 2009 - 20233 All rights reserved