نەگبەتی ..!

 

گوڵــڕەنـگ بـیـت و بــەد ڕەوشتی نەگبەتی

دوور لـە مــاڵ دایـم لــە گـەشـتی نەگبەتی

 

(خــودا) نــاردی مـەیـبـڕە ، ســەر هەڵـبــڕە

ناشکورلەدووی حەوت و هەشتی نەگبەتی

 

لـەنــێــو کــۆڕی ئــەهــلی دڵــی ، هـەراسان

ڕوو لــــــە کـێـوو پـەنــاو دەشتی نەگبەتی

 

پەس لەلوتفی هاوڕێ وهاوجێ و کەسوکار

تەمای سەفای (ڕۆما)و(ڕەشت)ی نەگبەتی

 

کـێ هـەر مـەیلی بـێـگـانـە بـوو ، بـێ گیانە

ژەهــراوی دوژمــن کــێ چـەشتی نەگبەتی

 

بـە پــــاروویـە قـنـیـات نـیـت و ئـەو گەدە

بـۆ نــــەوســنـــی وەکــو تــەشتی نەگبەتی

 

شەماڵی دڵ نـیـت بۆ خـزم و خوێش و یار

بۆ حـەزی خـۆت کـە بـای وەشتی نەگبەتی

 

بــۆ ئــازیــزان نـــە کـــەنــــاری ، نــە بەلەم

بــۆ نــەنــاســێــک کــاراو کەشتی نەگبەتی

 

(تاوگۆزی) تـــۆبـــەو تــەبــعە شـیـریـنـەوە

ئــەگــەر نــەژی وەک بــەهەشتی نەگبەتی.

 

عبدالرحمن تاوگۆزی.

٣١/١٢/٢٠٢٢

 

Qadirzada.com © 2009 - 20233 All rights reserved