دڵ

 

دڵ لــەدەسـتی ئـەم و ئـەودا ( کــایـە ) بێ

بە تـیلـەیـە شـاگـەشکـەو خـۆش مــایە بێ

مــەحـاڵــە قـەت گــرەوی ژیـان بــەیـتـەوە

دوژمن دۆست و دەبێ لای خۆت( لایە)بێ

٭٭٭

دڵ بـە دەســتـی نــامــۆ وە سـەرمـایـە بێ

بـۆ ( گەڕێـن )ی نەفـسی ئەغـیـار تـایـەبێ

بـۆ چـرکـەیـە خـۆشـبـەخـتـی نـابـیـنـی تۆ

تــا تــەمــای خـەوی غــەیـرە لایـــلایـە بێ

٭٭٭

دڵ ڕۆژێ لـەمــــلا ، ڕۆژێ لــــەو لایـــە بێ

تـا عـەشـقی سوورو سەمـای ئەو شـایە بێ

لاشــە بــیــابــانــی چـۆڵ هـۆڵ و  وێـــران

بـۆ نـامـەحـرەم دەبـێ سـەیــرو  سـایـە بێ

٭٭٭

دڵ خـوا نـەکا ، تـووشــی ئــەو پـەتـایە بێ

بـەر نەفـرەتی ( خودا )و ( بابە و دایە )بێ

دڵت نـەبـێ ، سەر دەسکـەلاو شـکۆ هـیـچ!جەستەی بێ دڵ بەقەدەر ئەو ( ما )یە بێ!

٭٭٭

دڵ داواکـە ، عـەرشی ئـەو ( الــلــە )یە بێ

لـەبـۆ کـۆشکی شاهی و شەوکەت پایە بێ

دونیا یـەک دوو ڕۆژێـکـە دەیکـەی گــوزەر

حەیـفـە بە دەم هـەواوە ئـەو ( کـا )یە بێ!

٭٭٭

دڵ بەهەشتی ،حزووری ئەو ( خوا )یە بێ

سـپـی و پاکی ، ڕۆژی پەسڵان ( ئایە ) بێ

نـەیـفـرۆشـی بە گـەنـجـی گـێـتی دەخیل!تاشـای شـیـریـن ، پەسـنی ئەولـیـقـایە بێ.

 

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

 ١٦/٧/٢٠٢٢

ــــــــــــــــــــــــــــ

لایە : لایگە ، بێگانە .

گەڕێن : سەیارە ، ئۆتۆمبێل .

ما : مای هەزاربەهەزار ، شاخی زۆربەرز .

هەوا : نەفس و ئارەزوو .

کا : پووش .

ئایە : ئایەت ، نیشانە ، بەڵگە .

لیقا : ویساڵ ، ژوان .

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved