تەڤگەری ئازادیی: ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە

 

 

شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی چەندین ناوچەیان کرد لە باشوری کوردستان، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەسەر ئەو بۆردوومانانە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

بۆ ڕای گشتی      

 

كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سەروەری خاکی عێراق و باشوری کوردستان، ڕیسواو شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، وه‌كو هێماو نیشانه‌ی هێرش و پلانگێڕیەکی گشتگیر و مەترسیدار لەسەر باشووری كوردستان ده‌یبینین و به‌هیچ شێوازێك قبوڵی ناكه‌ین.

 

هه‌موو لایه‌ك باش ده‌زانن گه‌له‌كه‌مان له‌ باشوری كوردستان كه‌وتۆته‌ ڕه‌وشێكی زۆر مه‌ترسیدار و نابێت لێی بێده‌نگ بین به‌تایبه‌تی برسی كردن و بێ موچه‌یی و بێ كاری ته‌واو گه‌له‌كه‌مانی ته‌نگاو كردووه‌، له‌كاتێكدا هه‌موو ئیمكانیه‌ته‌كان له‌ به‌رده‌ستدایه‌، هه‌ر له‌ بوجه‌ و نه‌وت و داهاته‌كانی تر، پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌ بۆچی گه‌ل برسی‌ و ته‌نگاو ده‌كرێ ؟

 

سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیای فاشیست له‌ داگیركاری و بۆردومانكردن و كوشتن و سوتاندنی ژینگه‌ی كوردستان هیچ ده‌ستی نه‌پاراستوه‌ و به‌رده‌وام به‌بێ ڕه‌چاو كردنی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان سنوره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێ و به‌ هه‌زاران سه‌ربازی خۆی له‌ گه‌لێك ناوچه‌دا بڵاوه‌ پێكردوه‌ و زۆر بێباكانه‌ له‌ ڕێگای فڕۆكه‌كانیه‌وه‌ به‌ سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌ قو‌ڵایی عیراق و هه‌رێم دا هه‌ر له‌ مه‌خمور و شه‌نگاڵ و هه‌ولێر و سلێمانی دهۆك بۆردومان ده‌كات وتا یٔێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیانی سفیلی شه‌هید و بریندار كردوه‌ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی سوتاندوه‌، داخۆ بۆچی وه‌ڵامی ئه‌م ده‌ستدرێژی و سنوربه‌زاندن و بۆردومانانه‌ی توركیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نیه‌ و بێ هه‌ڵوێستن؟ ئێمه‌ دڵنیاین ئه‌م هێرشانه‌ بێ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كراوه‌و ناكرێ وه‌ دیاره‌ ده‌وڵه‌تی عێراقیش بێ ئاگا نیه‌ له‌م هێرشانه‌و گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردوه.

 

هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ناوچه‌كانی خانه‌قین و داقوق و کۆمەڵکوژی کاکەییەکان و ھەڵمەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی تەعریب لە کەرکوک و گه‌لێك ناوچه‌ی تر له‌م كاته‌دا به‌شێكه‌ له‌ و پیلانگێڕیانه بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، گه‌لێك كه‌ هه‌موو كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و كیمیایی بینیبێت هه‌رگیز ده‌ست لە ئازادیه‌كانی خۆی به‌رنادات و به‌رخۆدانی ده‌كات، پێویسته‌ له‌ سه‌ر ڕای گشتی و نێو ده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق بێ هه‌ڵوێست نه‌بن بەرامبەر دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەم مه‌ترسیانه‌ی له‌ باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی و گه‌له‌كه‌مان له‌ ته‌واوی كوردستان به‌گشتی نابێت بێ وه‌ڵام بمێنێتەوە، بۆ ده‌ربازبوونیش لەم دۆخە ھەرچی زووە هه‌موو لایه‌نه‌ ئازادیخواز و سیاسی و ڕۆشنبیرەکان ده‌ستبه‌جێ بێینه‌ لای یه‌كتر و به‌ کۆ دەنگی ھەڵوێست و فشارەکانمان چڕبکەینەوە.

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved