ئامۆژگاری

* تاهير شيێواو *

 

پاپۆڕی خەونی پەمەیم

لەبەندەری هیچ شارێکدا ڕاناوەستێ

لە کوێرە دێیەکی کوردستاندا نەبێ

چاو نرخی فرمێسك ئەزانێ و

ئاگری دڵ

منیش نامەوێت قەد بگریم

لەشاری چەقۆ ئازار

بەسەر مەرگی دێیەکی بنارا نەبێ

قەیا چاویشم دەبێنن

هەر خەو بە تۆوە دەبینم

ئەگەر مردیشم بمسوتێنن

هەر تۆزقاڵێکی خۆڵەمێشەکەی لەشم

لەسوچیکی کوردستانا بپرژێنن

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved