| ||
|
||
ژاكان
ستار ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌ر مردم چرایه‌ك له‌گۆڕه‌كه‌م وه‌رده‌ن به‌ڵكوو به‌گڵ داگیرسێ هه‌تاو راسپێرن به‌تیشك ته‌لقینم بنووسێ راده‌ستی گوڵم كه‌ن هه‌نارێك له‌ژوور سه‌رم بنێژن له‌مێو رایه‌خ و به‌زه‌یتوون كه‌پرێكم بۆ سازكه‌ن كه‌چوونه‌وه له‌نیشتمان بپرسن نان بۆ په‌نجه‌ی پێشمه‌رگه ناناسێ شه‌هید چۆن له‌شیعرا له‌دایك ده‌بێت سه‌ربده‌ن له‌شوێنی میره‌كان یپرسن بۆ ماڵیان هێند دووره چه‌ند ده‌رگا ده‌روونی حه‌وشه‌یان راده‌گرێ چۆن قه‌ڵه‌م له‌گڕی گولله‌یا ده‌مرێ گه‌ر رۆژێك رێگه‌تان لێتێكچوو به‌رده‌كه‌ی سه‌ر كێلم ژوانگه‌ی هه‌نگاوتان بدوێنێ له‌گوڵ و رووناكی رامێنن بزانن ئێوه‌ش له‌مه‌زه‌ی ته‌لارا ده‌مێنن بپرسن لوتكه‌كان وه‌ك من و قه‌ڵه‌م و شاعیران رووته‌ڵه‌ن یان گه‌رم و جوان و به‌چێژن چوون نان و خاك و ژیان و كۆشی ژن ئاوازێك وه‌ك شه‌وبا رۆحتانی ته‌نی به‌سته‌یه‌ك هه‌ناوی خه‌متانی ژه‌نی رێبه‌رێ له‌ده‌رگه‌ی ته‌مه‌نی سروشتا راوه‌ستن چه‌پكێك شیعر سفره‌یه‌ك نان باده‌یه‌ك خۆڵ و گیرفانێك بێپاره له‌كه‌مه‌ر ببه‌ستن چاوه‌ڕێی مه‌رگ بكه‌ن بۆ به‌ژنی هه‌ڵاله ره‌شه‌باو مانگ و خۆر به‌دوای ئه‌ستێره‌كانا به‌ره‌و ژوور سه‌ركه‌ون تێبگه‌ن له‌عومری ره‌هابوون له‌زاری لێشاوو سنوور‌و له‌ناوچوون هه‌ر كاتێك شنه‌ی با گری گرت زه‌مین داخزا ئاسمان رووخا به‌نه‌رمی دانه‌وێن بۆ سۆزی خودایه‌ك بۆ رۆحی من و تۆ ده‌بێته هه‌وێن
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||