زام

ستار ئه‌حمه‌د

به‌زامداری به‌جێت هێڵام

وه‌كوو ناكه‌س ره‌فتارت كرد

له‌و ساته‌وه‌ بوومه‌ په‌یكه‌ر

سۆزو ئه‌وین له‌دڵما مرد

..................

ئیتر بۆچی گه‌ڕایته‌وه‌

ژار ده‌خه‌یته‌ برینمه‌وه‌

كه‌ی ره‌وایه‌ هه‌تا مردن

خه‌م په‌یوه‌ست بێت به‌ژینمه‌وه‌

........................

من چیم دابوو له‌سۆزداری

له‌پڕ خۆتت پێ‌ ناسانم

بێ‌ گوناه‌ و هه‌ر له‌خۆڕا

دووجار ده‌روونت سووتانم

..........................

ئێستاش دووربه‌..له‌ژانی من

من گڕێكی سووتێنه‌رم

ئه‌و زامه‌ی دوێنێ‌ پۆشیبووم

ئه‌مجاره‌  نایكه‌مه‌ به‌رم

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved