| ||
|
||
یاده‌وه‌ری
ستار ئه‌حمه‌د
به‌چوونت كۆتری ماڵه‌كه‌م له‌بێچوو هێلانه‌ی ره‌نجاوه هه‌ناری باخچه‌كه‌م خوێن ده‌تكێ له‌لاسك و په‌رچه‌می پینووسم ده‌گری لاپه‌ڕه‌ی هۆنراوه‌م پشكۆی ئاگرین بووه‌ته هاوده‌می سه‌فه‌رت خێر بێ ورته‌و خوات له‌گه‌ڵ ئه‌م شاره‌ت جێهێڵا بێئاگای له‌ژان و بێداری شه‌وانه‌م نازانم هه‌نده‌ران ئاواره‌و ته‌نیایی له‌چرای شه‌قامیا هه‌ڵده‌كا ده‌ترسم شه‌وانه باوبۆران هه‌نسكت هه‌ڵمژێ كرێوه‌ی خه زان ورژمی زریان بروسكه‌ی ناسۆری په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ت راژه‌نن هه‌موو ساتێك وێردی ترسناك ده‌روونم داده‌گرێ تۆ بڵێی هه‌ناسه‌م شوێن په‌نجه‌ی هه‌نگاوت هه‌ڵگرێ پێ به پێ بگاته كابینه‌ی خه‌وناویت تۆ بڵیی یادم كه‌ی یان سه‌فای ئه‌و شوێنه خه‌یاڵت راوده‌نێ وه‌ره‌وه خه‌ریكه یادوه‌ریت ده‌مكوژێ هه‌تاكه‌ی سه‌فه‌رو جوودایی شه‌وبای ئه‌ندێشه‌و بێ تۆیی بمژه‌نێ
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||