خۆشەویسی

ستار ئه‌حمه‌د

 

شه‌وانه هێنده‌ وێنه‌كه‌ت

وه كوو مناڵ راده‌مووسم

خه‌ریكه شیعر له‌ یادكه‌م

نازانم چیت بۆ بنووسم

چونكه‌ شیعر له‌ئاستی تۆ

شه‌رمه‌زاره‌ نایه‌ته‌ گۆ

من نازانم چیت پێ‌ بڵێم

به‌چی زارێك

گۆرانی خۆشت بۆ بڵێم

خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستم

خۆشه‌ویستی

وه‌ك هه‌واو ئاو

بۆ ژیانی من پێویستی

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved