شه‌وی یه‌ڵدا

ستار ئه‌حمه‌د

به‌عومری وه‌ك شه‌وی یه‌ڵدا

به‌تاریكی قه‌ده‌ر كوێرم

به‌باده‌ی عه‌ده‌م سه‌رمه‌ستم

دێوانه‌ی لوتكه‌و هه‌ڵدێرم

..........................

چوون رزاوم له‌گه‌ڵ شیعرا

شه‌و گیانی خۆم له‌كۆش ده‌نێ‌

له‌گه‌ڵ چوونی ساتی عه‌شقا

خه‌م گۆڕم بۆ هه‌ڵده‌كه‌نێ‌

..................................

له‌هۆره‌ی رۆژگاری تاڵ و

له‌به‌دبه‌ختی عومری ره‌هام

رۆحم له‌جه‌سته‌ما ده‌مرێت

كاسه‌ی مه‌رگی شه‌وی یه‌ڵدام

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved