| ||
|
||
شه‌وبا
ستار ئه‌حمه‌د
شنه‌ی عومرم په‌رچه‌می رۆژی گردووه به‌داوی تیشك تێرنابێت و له‌مه‌ودای فه‌له‌ك ده‌سووڕێ من بوومه‌ته مه‌لێك وێڵ و ده‌مه‌وێت نیگای هه‌ڵمژم لانه‌ی ئه‌وین له‌توێی زامیا بنیات بنێم نه‌ئه‌وه‌تا ببمه شه‌وباو نه‌ده‌توانم به‌زاری عه‌شقه‌وه بدوێم بۆیه خه‌مگین له‌گۆشه‌ی شیعرا ژان گردوو وه‌ك كه‌سێكی هاوخوێن مردوو هه‌ر هه‌نگاوی ئه‌و ده‌پێوم به‌شوێنپێی رازیا راناگه‌م نه‌ده‌توانم كوڵمی ئازاری رامووسم نه‌به‌كامی ئه‌و دڵه‌ی خۆم شیعرێك شه‌نگی بۆ بنووسم
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||