| ||
|
||
په‌ڕه‌ی ئاسمان قه‌ده‌ری شه‌وه
ستار ئه‌حمه‌د
قژی تاریكیم گرت و به‌سه‌ر سێبه‌ری رۆحما هه‌ڵاتم ئه‌ستێره‌یه‌ك لهخوێنما به‌سته‌ی ده‌ووت له لێواری لوتكهیهكا، ئانیشكم له‌به‌ردێك گیركرد نهشیعرێك سیاچه‌مانه‌ی ده‌گێڕا ئاوازێك نه‌بوو ژێی ده‌روونم ببزوێنێ به‌رامبه‌ر شه‌و دانیشتم تاریكیم ده‌گریان و به‌زه‌یی ئاسمان لهخوێنما ده‌توایه‌وه شه‌و قه‌ده‌ری یاساغی رێبوارێكی دهركراوبوو مانگ نیگای مێژووی فه‌رهه‌نگێكی داگیرساوبوو له‌گڕ رووناكیم خواست و كفنێكی ئاگرم به‌بالای ئه‌ندێشه‌ی هه‌نگاوما دووری تارماییه‌ك له‌بزه‌ی خۆر بسكی بهئاورنگ داهێنا پهلكهزێڕێنه ده‌سرازه‌ی تیشكی له گه‌ردنی بناره‌كان به‌ست هاوده‌مێك نه‌بوو بمدوێنێ جگه له‌شنه‌ی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست له‌و كاته‌وه‌ی راودهنێرم له‌بوخچه‌ی شیعرا خۆم ده‌شارمه‌وه له‌خۆر ده‌گه‌ڕێم و دڵداری له‌گه‌ڵ مانگدا ده‌كه‌م ئه‌ستێره ده‌كه‌مه دۆستێكی بزربوو له‌تاریكی بترازێ راوورووتی هه‌ست و دورگه‌ی خه‌ونه‌كانم ده‌كا سێبه‌رێكم نه‌دیوه له‌تۆ بچێ ساتێك له‌گه‌ڵ تهنهاییما به‌ره‌و نه‌مانی عومری من هاواربكا
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||