پەیوەستم بەتیشكی نیگات

ستار ئەحمەد

 

بەزوڵفی شەو بمبەستەوە

نەك گلێنەت

لەورشەی چاوانم راكا

ئەستێرەیەك بژاكێنە

بەڵكو نووری

بارانی بەرامەی جوانیت

بەسەر گڕی رۆحما داكا

ئەزیزەكەی سوتووی شیعرم

كەتۆ نەبیت

وشەی جوان و

بەستەی شیرین

لەچی و

لەكوێوە وەربگرم

كۆی ساتەكانی ژیان و

زامی بەستەو

ئەشكی پێنووسم بژمێرم

ئەو چركانەی تۆی تیا نەبیت

ناچنە نێو ئەلبوومی عومرم

هەناسەی سۆزی تۆ نەبێت

دەنگوباس و

پرسیارێكی تۆم پێ نەگات

دڵنیابە وەك پەروانە

بەگڕی رۆحم دەسووتێم

لەنیگای شەوێكی تارا

بۆ پرشنگی دیدەت دەمرم

 

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved