كەسێك نامخوێنێتەوە

 

لەوەتەی ساڵانی ئەوینت دەژمێرم

پەڕاوێكم

پڕ لەپرسیاری سەردێڕم

نەكەسێك

ساتێك دەمخوێنێتەوە

نەفرمێسكێك

وشەیەكم ماچ دەكات و

پیتێكی ماتم دەسڕێتەوە

شیعرو خۆشەویستی

دوو دۆستی شاعیری نەدارن

لەبوخچەی كەم دڵا

جێگەیان دەبێتەوە

ئەوەی نازی گیرفانی هەڵدەگرێ

ویژدانی لەگۆشەی سەرابا

بۆ سۆزو

شاعیرو

هۆنراوەو

عەشق و خاك

ناكرێتەوە

مەزنیت

لەكتێبدانی رامان و بیرچوونەوەدا

خستە بەرگەرداوو زریان

بەرامبەرعەشق و گوڵ

دڵ و گیان

ئەمەك و نیشتمان

ترۆپكت مارە كرد

لەناخی ئاڵۆزو خۆویستت

نەتوانیت شیعرت خۆش بوێ

نەشاعیرێك

بكەی بە هاوڕێی ژیان و

خۆشەویستت

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved