جێم مەهێڵە

ستار ئەحمەد

 

چاڵی سەر كوڵم و چەناگەت

ماچی خۆری دەمبەیانە

نەخشی سەر سینەی سێویكە

لەنێو بەفراوی زستانا

..........

هەناسەی لەگوڵ تەریووم

لەنجە دەكات بۆ كەمەرت

جەستەم هەورێكی رزیوە

شەوانە بیكەرە بەرت

................

رۆحم زستانەكەی ساردە

لەناسكی خۆتا نەشكێی

لەگەڵ ئاونگی گوڵانا

بەسەر زامی رۆحما دەتكێی

................

دەمكەی بەچی وەرەو مەڕۆ

بەرگەی ژانی دووریت ناگرم

سەیرە لەنێو زوقما ونم

لەتاو گەرمی دڵما دەمرم

..................زززز

دەمێكە ئەوەم زانیوە

ئازاری عەشق سووتێنەرە

خۆشەویستیش ریگایەكە

چەشنی مارێكی دوو سەرە

......................

من بەژەهری سۆزت رازیم

شیلەی هەنگوین و شەكەرە

جێم مەهێڵەو تەنیام مەكە

دەست هەڵگرە لەم سەفەرە

 

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved