| ||
|
||
هه‌ور ره‌شماڵی بارانه
ستار ئه‌حمه‌د
سێ ده‌واری ستوون له دڵ له ژێر ره‌شماڵی هه‌ورێكا زه‌مه‌نی خێڵی ره‌وه‌ندیان دهژماردو له تیله‌ی دێیه‌كی سووره مه‌رگا ده‌بوونه سه‌ركێشی كاروان سه‌را شوانكاره‌ی ئه‌ستێره به‌رامبه‌ر زێ به‌رگی چڵ‌و.. ئاڵای به‌هار له‌سه‌ر جۆگه‌ی ئه‌و ژانانه‌ی له ئهسكڵه داگیرساوهكانی كۆچا ده‌بوونه چه‌تری بارانێك سه‌ر برده‌ی رۆژیان ده‌گێڕایه‌وه ده‌واری ستوون له دڵیان بۆ هه‌ڵدرا شه‌وانه به په‌ندی پێشین دائه‌گیرسان به‌روارێك له سۆزی باڵداران هه‌وارێك له به‌رده بازی چیای كوێستان ساڵانه چاوه‌ڕوانی هاتنیان بوون سێ ده‌واری ستوون له دڵ بۆ سێ كه‌رتی خاكه ژیلكه خۆیان ئه‌دا.. له قه‌ره‌ی شمشاڵی شوان‌و مێگه‌لی ران پردێك به‌سه‌ر ئاوی وه‌رزا وورژهی تاسه‌ی شاری ده‌خوارده‌وه. زامێك به‌سه‌ر رێگاكانا , خۆزگه‌ی بۆ هیوای دوا رۆژیان ده‌نارده‌وه. كات ژمێر لانه‌ی مه‌لو گوێسه‌وانه‌ی هه‌واری دڵی عاشقان ترپه‌ی نه‌غمه‌ی كانی روون بوون. سێ ده‌واری ستوون له دڵ.. پاشه رۆژی ناوچه‌یه‌كیان له ژێر ره‌شماڵی هه‌ورێكا به‌دانه‌ی گوڵ.. ژه‌می باران. كرده سه‌ربرده‌ی ئه‌و سواره‌ی كاتێك كه رۆی نه‌گه‌ڕاوه ناسنامه‌ی كۆرپه‌ی هه‌تاوو به‌رواری ژینی خۆی دڕان.
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||