| ||
|
||
هه‌ڵڕووشان
دڵۆپ .. دڵۆپ رۆحم له‌گه‌ڵ پرشنگی ئه‌ستێره‌و تیله‌ی تۆدا ده‌توێته‌وه دڵم شه‌وێكی سامناكه بۆ جیلوه‌ی گیانی شكاوم گه‌رووی زامی ده‌كرێته‌وه ئێستا ناخم پڕه له‌خوێنی بێ ورشه‌و ده‌روونی په‌رش و بڵاوو عه‌شقێكی هه‌ڵروشاوو نیگاری درز تێكه‌وتووی جه‌سته‌ی خه‌ونم هه‌نسكم قوڵپی گرتووه‌و چاوه‌كانم كاڵ و كاڵتر ده‌بنه‌وه ده‌بنه گه‌ردێكی شه‌ونم بای باڵ ده‌ده‌م به‌رۆچوونی عومری خۆزگه‌و داڕمانی ئالووده‌بوون و هه‌لوه‌رینی هه‌ستت ناگه‌م بوومه‌ته تنۆكێك حه‌سره‌ت له‌هه‌ناسه‌ی گوڵشه‌نێكا كه‌ناریه‌ك لێم ناپرسێت ناشتوانم گه‌ڵای هه‌نارێك یان تاڵێك په‌رچه‌می ئاڵت چوون لاسكی گوڵ به‌خۆماده‌م
ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
|
||