دوێنێ‌ قابیل میوانم بوو

ستار ئه‌حمه‌د

 

قابیل دوێنێ‌ هاته‌ ماڵمان

وتی هابیل خوێنی ده‌وێ‌

زام ده‌ژمێرێ‌

خوشكه‌كه‌شی زۆر خۆشده‌وێ‌

چیبكه‌م باشه‌

دۆشداماوم

له‌نێو گڕو

دوو به‌رداشا

پێموت منی بابرده‌ڵه‌

چیم پێده‌كرێ‌

هه‌ڵبه‌ستێكی كورتم دایه‌

له‌به‌ركی ناو بۆی ده‌رپه‌ڕی

ته‌ماشام كرد

له‌به‌ر ده‌رگا

له‌ژێر داره‌كه‌ی به‌رماڵمان

زامێكی ره‌ش

وه‌كوو دومه‌ڵێك ده‌رپه‌ڕی

هه‌موو رۆژێك دایده‌تاشم

جارێكی دی ده‌ڕوێته‌وه‌

كاره‌ساتی براكوژی

له‌نێومانا نابڕێته‌وه‌

له‌كوێ‌ هابیلێك ببینم

قابیلێك بۆی له‌كه‌مینه‌

نازانم خاكی ژێر پێمان

لوغمێكی  ته‌وقیتكراوه‌

یان زه‌مینه‌

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved