| ||
|
||
چاوه‌ڕوانی
ستار ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ من به كوڵ بۆ باڵات گریام زانیم وه‌كو تۆ بێكه‌س‌و ته‌نهام وه‌ك شۆڕه‌بیه‌ك له رێگات شین بووم له‌گه‌ڵ بارێژه‌ی ئه‌م وه‌رزه تاڵه كه‌وتمه ژێر ده‌ستی چه‌پۆكی ناڵه تۆ هه‌ر نه‌هاتی‌و له ژین بیوه‌ربووم تووشی هه‌زاران به‌ڵاو كه‌سه‌ر بووم له پر هه‌واڵی نابووتی‌و چه‌توون بووه ئاوازی مه‌رگی هاتوچوون زانیم رۆژێكی كۆچباری هه‌سته یارم نابه دڵ ده‌به‌ن به بووكی من هه‌ر زوو زانیم به‌چكه مه‌لێكی ژێر ده‌سته‌ی زه‌بری تیغی چڕنووكی بۆیه په‌ریشان گه‌ڕامه دواوه به‌فری ناسنامه‌ی هیوام تواوه من به ئاواتی ته‌نها دیده‌نێك هه‌موو ژیانم چاوه‌ڕوانییه هه‌میشه هه‌ستم وا خرۆشاوه هاوڕێی نازدارو تینووی جوانییه
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||