| ||
|
||
به‌رواری ژان
ستار ئه‌حمه‌د
كوا ئه‌و كاتانه‌ی ده‌ریا به لێشاو.. كوڵمی ئه‌م خاكه‌ی ده‌برد به ده‌ما. چڵ‌و پۆی چنار له‌گه‌ڵ باڕێژه , بۆ ئاهه‌نگی گوڵ ده‌كه‌وته سه‌ما. * * * كه نساری چڵ هه‌ساره‌ی خۆزگه‌ی.. له نیگای زامی رووبارا ئه‌دی. كانیاوی سۆز له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی جه‌رگ , خه‌می ده‌تاسان بۆ خۆشه‌ویستی. * * * شه‌وگارێك له پاڵ لوتكه‌ی ئه‌ندێشه.. دڵ بۆ تریفه‌ی ئاسمان ده‌له‌رزی. ئای چه‌ند ساتێكی وێڵ‌و ناكام بوو , ته‌مه‌نی بردین له تافی سه‌وزی. * * * ئه‌مڕۆش ده‌بینی ده‌ستی لێكبڕان.. شیوه‌ن ده‌گێڕێ بۆ كۆرپه‌ی هیوا. ره‌وڕه‌وه‌ی تاسه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مه‌رگ , به‌ره‌و كه‌ناری دورگه‌ی حه‌ز ده‌ڕوا. * * * رابردوو.. لیسته‌ی به‌رواری ژانه. پاشه‌ڕۆژ.. چرۆی گوڵی خه‌زانه. ئه‌مڕۆ بووه‌ته به‌رۆكی دوێنێ. كیژۆڵه‌ی هه‌تاو ئاسۆ نادوێنێ. * * * تان‌و پۆی خه‌مێك .. خوناوی شیعرێك.. خه‌ناوكه‌ی په‌نجه‌ی نه‌و بووكی رۆژه. برینی ژوانێك.. نیگای شاعیرێك , نه‌خشه‌ی ته‌مه‌نن دوور له پرۆژه. * * * ئێمه له نه‌بوون عومرمان نوسراوه ,.. ووشه‌ی سواوه‌ی ژه‌نگی رۆژگارین. سه‌رابێك دیده‌ی زه‌مین لێڵبكا , له‌گه‌ڵ وورده ئه‌شك ده‌بێ ببارین , * * * مۆمی توواوه‌ی زه‌مه‌نی خاكین.. گۆڕی سه‌ر گۆڕی حه‌زره‌تی (نالی)ین. بۆ زامی سه‌ختی سه‌دان (حه‌بیبه) , بۆ خاك‌و خۆڵی مێژوو ده‌ناڵین. * * *
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
|
||