سكاڵا

 

 

مەهابادی دورگەی خەونم

پەروانەكەی چرای گیانم

دووربە لەنێڵەی بێداریم

لەئاگری شەو سووتانم

"""""""""""""""""""""""

بەهای شیعرو بیرەوەریم

چاوگی ئەوینی دەگمەنم

وزەی رۆحی هەڵقرچاوم

بۆ گوێ نادەی بە شیوەنم

""""""""""""""""""""""""

فیغاتی من بەستەی عەشقە

تابلۆی مەرگ و دابڕانە

شەهیدبوونی كۆرپەی هەست و

وەنەوزدانی دەم بەیانە

"""""""""""""""""""""""

عیشق جەژنەزای مرۆیە

نیشتمانی بێدارانە

ئاسمانێكی ورشەدارە

نیگای شرینی بارانە

"""""""""""""""""""""

نە لەئەشكی چاوەكانت

تێراوبووم وەك خاكی سووتاو

نەتوانیم دەستی شیعرێكت

بخەمە سەر گلێنەی چاو

""""""""""""""""""""""""

بەهەدەر چوو عومری جوانیم

بە ژوانێكی تۆ نەگەییم

دەزانم ئێستاش گوێ نادەی

بەكسپەی شیعرو گللەییم

"""""""""""""""""""""""

 

ستار ئەحمەد

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved