| ||
|
||
نەوەی پایز.
زستان په‌رچه‌می پایز ته‌ڕ ده‌كا له نیگای خۆڵی شه‌وا ده‌یدوێنێ مانگ وه‌ك چاوانی برۆی زه‌رد ده‌كا له بسكی هه‌ورا سه‌ری ده‌ردێنێ * * * خۆر كه ئاوا بێت وه‌ك زامی پایز ده‌لاقه‌ی شوێن پێت له‌دووی نه‌خش ده‌كا هه‌ور به سورمه‌ی تاریكی شه‌وان تارمایی باڵات وه‌ك شه‌و ره‌ش ده‌كا * * * چه‌نده تامه‌زرۆی پایزێك ئاڵم رووی زه‌ردی هه‌تاو بدره‌وشێته‌وه جیلوه‌ی كانیه‌ك ناخت پاراوكا دورگه‌ی ده‌روونم بگه‌شێته‌وه * * * بیرته پایزێك له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌ك تریفه‌ی نیگای چاوانتم كێشا بووه ناسنامه‌ی ڕازێكی شه‌و رۆم له تیشكی گزنگ جوانتر دره‌وشا * * * خۆ من ده‌مزانی بارخانه‌ی پایز له كۆچ و باری رۆژئاوا ده‌چێ به‌ڵام هه‌تاكه‌ی چوار وه‌رزی ساڵم كۆرپه‌ی خاكه‌كه‌م به خوێن هه‌ڵقرچێ * * * ساڵ پایزێكه و چوارمێخه‌ی رۆژه خۆری ئاوابوون ئاورنگی بایه كۆرپه‌له‌ی هه‌ستم زمانی پژا كه‌وته دوای پایز به دایه دایه * * * نه‌وه‌ی پایزم... رووت رووتم وه‌ك ئه‌و شیعر نابێته كاڵا و سه‌رینم له كوێ لووتكه‌یه‌ك سنگیم بۆ وازكا له زامی جه‌رگیا ئاگر ده‌بینم.
ستار ئەحمەد
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2020. All rights reserved
|
||