| ||
|
||
فڕین
ده‌رگایه‌ك شووشه‌ی ناخی شه‌یدا بێ به‌ته‌می رۆژگار گه‌رد ناگرێ و بشكێ فرمێسكێك تیله‌ی پیتی نوستبێ به‌سه‌ر بارانی ئه‌مه‌كدا ناتكێ چه‌ند بیره‌وه‌ری فه‌وتان و مه‌رگمان له‌ڕێگه‌ی كۆچی كۆچبارا ساژدا چه‌نده گۆرانی ئه‌وینمان چڕی له‌خه‌نده‌ی ساوای لانكی ئاوازدا نه ( با ) له‌وته‌ی چڵ و كێ‌و گه‌یی نه‌تۆ له‌سه‌رمای چیادا سه‌وز بووی به‌هار گوڵشه‌نی مه‌رگی خسته گۆ هه‌ر جێگه‌ی كوشته‌ی شاهه‌ڵۆی به‌رز بووی ماندوبووم به‌دوای فڕینی شه‌وا رۆژێك نه‌متوانی چرپه‌یه‌ك بگرم ئاورنگ وه‌ك ترپه‌ی جه‌رگم هه‌ڵوه‌ری له‌كوێی لێوێكا ماچێك هه‌ڵگرم هه‌نیه‌ی هه‌ڵوه‌دام خسته سه‌ر زه‌وی هه‌تا له‌كۆشت باوێشك بناسم چوون تابلۆی شكاو دڵم ورد بوو نه‌بوویته خه‌زان نه‌منیش لاسم
ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2020. All rights reserved
|
||