| ||
|
||
نیگاكان ئاوێته‌یه‌كن له‌گوڵ
پێش ئه‌وه‌ی سه‌حرا .. تینوێتی به‌خه‌نده‌ی نیگار، خه‌نه‌ی شاباڵی كۆتر‌و خوێنی نێو گه‌رووی، كینه‌ی دڵ بشكێنێ. چیا له‌شه‌وی تاریكی راپه‌ڕێ.. خواحافیزیان له‌بیربردینه‌وه، گه‌ردنیان هێنایه به‌ر سایه‌ی هه‌سان . چه‌قۆیان به‌هه‌ناسه‌ی په‌پووله تیژكرد، دڵیان له‌به‌رایی جه‌ژنه‌كان داگیرسان. كاتێك چوون... بێ ویستی ئاره‌زوو خوانیان به‌گه‌رمی بۆشه‌وگه‌رد به‌جێما. چڵ‌یان له‌ڕه‌ز دانه‌بڕیبوو هه‌رمێیان نه‌كردبووه كاسه‌ی مه‌ینۆشین. بێ‌ئاگا له زاری ئاگر، بێ ده‌ربه‌ست له‌سه‌فه‌ر. نه‌یانده‌زانی... هه‌نگاو له كوێ ته‌واوده‌بێ، په‌نجه چۆن ده‌داته پرمه‌ی گریان. بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی بێ نیشتمان . له‌تۆبزاوه،ناوێك نه‌بوو بۆ ژوانگه. نوگره‌سه‌لمان،شه‌كره به‌فرینه‌ی نه‌دیبوو. ده‌سرازه‌یان كرده سێداره‌ی لانك و حه‌ز، تاسه‌یان ..خسته په‌چه‌ی بیابانه‌وه . لم،تێراوبوو له جه‌ورو خوێن . كتێبی پیرۆز، ئایه‌تی خودایان سووتاند. سكی خاكیان به‌وه‌یشوومه هه‌ڵدڕی... زه‌وی بووه گۆڕِِِستان، بیابان درزی تێكه‌وت، نیگا شكا، ئاو ردێنی هاته‌وه. بوونه ئاڵا‌و ناسنامه‌ی ئه‌نفال. هه‌تا ئێستا..دیرۆك.. دواساته‌كانی به‌فرو خوێنه سه‌حراش..شه‌رمه‌زارو ریسوا.. بۆ لوتكه‌یه‌ك.... ده‌ستی له‌سه‌ر زام داناوه. بۆیه ته‌زوویه‌ك له‌ژان.. به جه‌رگما رۆده‌چێ. چاوێك له چاوه‌ڕوانی.. شوێنه‌واری برین، له‌سه‌ر ئێسكم ناسڕێته‌وه. ته‌مه‌ن زێدی گومانه... شكۆ وشه‌كانم ده‌سووتێنێ، شێعر بێمروه‌تیان ده‌نووسێته‌وه. په‌ڕه‌یه‌ك نابێته مۆمێك.. په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م ماچبكا. له‌تابلۆی خه‌ونێكدا .. رایه‌خم حه‌سره‌ته، نیازم له‌كۆشی گوڵدانێكدا، راناچه‌نێ بۆ نسێی ته‌نیاییم. داوێك له‌رووناكی.. ئاوێته‌یه‌ك له گوڵ و ئاو، سپێده‌م ناشۆنه‌وه. په‌نجه‌كانم سه‌ردانی، خۆزگه‌و سره‌وتن ناكه‌ن. خه‌م ده‌مهه‌ژێنێ... به‌خۆر برژانگی نه‌وازش شانه ده‌كه‌م. ئه‌ستێره‌یه‌ك خۆینادا له‌قه‌ره‌ی پارشێوم... عه‌شقێك له‌ناخما ، كۆرپه‌ی گڕی خستۆته زامه‌كانمه‌وه. په‌روانه‌یه‌ك بۆچڵی كرانه‌وه‌م... نه‌مامی تێكه‌ڵبوونی، به‌ئامێزی دارستانم نه‌ناساندووه. شنه‌ی هه‌ڵاڵه‌یه‌ك چوون چرپه، ئه‌نگوستی هه‌ڵاڵه‌یه‌كی نه‌سڕیوم . بۆئاهێك دیده‌ی خۆم دائه‌دڕم ... نیگا هه‌ناوی هه‌ڵگرتووه. ده‌نگی سه‌مایه‌ك... دیده‌ی روتبوونه‌وه‌ی، به‌باڵی په‌پووله سپاردووه . سه‌مای تاسه‌یه‌ك... هێلانه‌ی له‌سه‌ودای چێكردووه. نزای تینوێتیم... به‌دڵۆپێك ژان، باده‌یه‌ك ئاورنگ، له شه‌ونوێژم تێرنابێت. بارانی هه‌نسكێك، له گلێنه دایكردووه. ئاسمانێك له روومه‌ت به ماچی گوڵ و ئاو له خه‌ڵوه‌تگای سۆزدا شیینبووه. ده‌مێك له‌تریفه.. لانكێك له بێده‌نگی، رستێك له‌په‌رچه‌م... به‌سه‌ر پاكیدا هه‌ڵیكردووه. زاری كانیه‌ك راوده‌نێن. نیگای په‌یوه‌ست، له كلی سووتاوی چاوده‌نێن. ئه‌شكی شه‌و ... به چڵی كه‌نار ده‌سڕن. سووڕی هه‌ناسه... له تابلۆی لێودا هه‌ڵده‌كه‌نن.
ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved
| ||