| ||
|
||
( گوڵبژێری ته‌مه‌ن )
گیانی من ..پاكیزه‌یی له‌تۆوه گه‌شه‌ی كرد سه‌راپای شیعر‌و جوانیی ده‌روونمی گرته‌وه نه‌مزانی شه‌پۆلی كام رق بوو ساوای ئه‌وینی له‌دڵتا برده‌وه ساڵه‌كان چوون یه‌كن له‌ژانا گه‌لاوێژ خه‌پانیی وه‌رزم بوو زوو هاتی دره‌نگانێ ده‌ركه‌وتی جێت هێڵام .. له‌نسێی شیعرێكما نه‌سره‌وتی تۆ بارانی له‌پیاسه‌ی ته‌ڕبوونما شل بوویت و له‌كاتی پێویستیم ئارامیت پێبه‌خشیم ئه‌ی چۆن بوو له‌ناكاو به‌جه‌رگی زه‌مینا رۆچوویت و ماڵاوات له‌ته‌وێڵ هه‌ستمدا بۆ نازانی ..؟!! شاعیر ــ هاوڕێی له‌بیر ناچێ نه‌تبیستووه گه‌لاوێژم مانگ له‌تۆدا خۆی ده‌گۆڕێ به‌رده‌وام له‌سنگی ئاسمان شه‌نگ ده‌رده‌چێ
ستار ئه‌حمه‌د
|
||
Qadirzada.com © 2009 - 2020. All rights reserved
|
||