جیهانێ تر

 

 

کێڵگەی زامێکی شەقار بووم

ژانم بەسەرا دەباری و

ئەندێشە دەیکرۆشتم و

خەم چرۆی تێدا دەکردم

کەتۆ هاتی

ئەی پێنجەم وەرزی ئاڵی من

بە ئەسپایی دەستت گرتم

بۆ جیهانێ ئەفسووناوی

مێرگ و باخچەی شەنگت بردم

پۆشاکێ بۆن مێخەک گرتووی

کەس نەدیووت لەبەرکردم

 

٭ سروەی بەیان ٭

٢٩/١٠/٢٠٢٢

 

Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved