| ||
|
||
ژیانی مه لیکی کورد شێخ مه حمودی نه مر
شۆڕشگێڕی ناوداری كورد و پاشای كوردستان شێخ مه‌حموودی كوڕی شێخ سه‌عیدی كوڕی شێخ محه‌مه‌دی كوڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا كۆچی دوایی كرد و ته‌رمی پیرۆزی به‌ڕیزێكی زۆر له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكی دڵسوزی شێخی نه‌مر و كورد و كوردستان له ته‌نیشت گۆڕی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاك سپێدرا. ئه‌م كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌ی كورد له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایكبوووه، زانستی شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و داڕشتن و بنچینه‌ی ته‌سه‌وفی خوێندووه و له‌ساڵی 1904دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵیان كردووه و چاویان بهسوڵتا عه‌بدولحه‌میدا كه‌وتووه و ڕێزێكی زۆریان لێنراوه. كاتێك له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له دوا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له ناوچه‌ی سلێمانی هۆزه‌كانی خۆی ده‌كێشێته‌وه، شێخ مه‌حموود له 1918.11.15دا میرییه‌كی كوردی له كوردستانی باشوور داده‌مه‌زرێنێ، له‌م هه‌نگاوه‌یدا مه‌یجه‌ر نۆئێلی فه‌رمانڕه‌وای ڕامیاری به‌ریتانیا له كوردستان پشتگیریی ده‌كات و حه‌ز ده‌كات كورد ده‌سه‌ڵاتێكی ڕامیاری خۆی هه‌بێ و جودابێ له ئێراق.
ستیڤن لۆنگریك له په‌رتووكه‌كه‌ی ئێراق له 1900 - 1950دا له‌باره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شێخ مه‌حمووده‌وه ده‌ڵێ:ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕاویی شێخ مه‌حموود ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تا ده‌گاته ڕه‌واندزی گرته‌وه و ماوه‌یه‌كیش كۆیه و ناوچه‌كه‌یشی سه‌ربه میرییه‌كی شێخ بوون و به‌ده‌یان سه‌رۆك خێڵی كوردی كه‌وتنه پاڵی و كوردی بووه زمانی فه‌ڕمیی میرییهكهی و فه‌رمانبه‌ری له كورد به‌ولاوه كه‌سی تر نه‌بوون. شێخ مه‌حموود هه‌ستی ده‌كرد به‌ریتانیا به‌دڵ له‌گه‌ڵ كورد نییه و ورده ورده له په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانی، كه به‌كوردی دابوون پاشگه‌ز ده‌ێته‌وه، بۆیه له ڕۆژی 21ی مایسی 1919دا سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئینگلیزه‌كانی له سلێمانی و ناوچه‌كانی وه‌ده‌رنا و هه‌ندێكیشی به‌دیلگرتن. به‌ڵام پێنه‌چوو ئێنگلیزهكان هێزێكی چه‌كداری گه‌وره و گرانی خۆیان كۆكرده‌وه و له قۆڵی كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و سلێمانی هاتن و له ده‌ربه‌ندی بازیان به‌له‌شكری خۆبه‌ختكاری شێخ مه‌حموود گه‌یشتن، به چه‌كی نوێ له كوردیان دا‌و له ئه‌نجامدا شێخی نه‌مر له په‌نا به‌رده قاره‌مان به برینداری به‌دیلگیراو بردرا بۆ به‌غدا و دادگای سه‌ربازی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دا، به‌ڵام دوایی بیریان له‌وه‌كرده‌وه، گه‌ر شێخ مه‌حموود بكوژرێ باری كوردستان پتر ئاڵۆز ده‌بێ و شێخ‌یش دیله‌كانی ئێنگلیزی نه‌كوشتوون و هێرشێ نه‌كردۆته سه‌ر سوپای به‌ریتانیا، به‌ڵكو له‌باری به‌رگری له خۆكردن دابووه، بۆیه بڕیاریان دا فه‌رمانی سزاكه‌ی سووك بكرێ و دوور خرێته‌وه بۆ هیندستان. له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود له سلێمانی، باری ئاسایشی كوردستان پتر تێكچوو، بۆیه به‌ریتانیا بیری له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاشایه‌ی كوردستان كرده‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌شێوییه، وابوو ئێنگلیزهكان له‌دوا دوای مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1922دا شێخ مه‌حموودیان هێناوه كوردستان و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو ناوی نا پاشای كوردستان و له‌مانگی تشرینی دووه‌می 1922دا میرییه‌كی نوێ دامه‌زراند و میری به‌ریتانیا و مه‌لیكی ئێراق فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م دانیان پێداهێنا. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كورد سه‌ر ڕاست نه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه په‌یمانی سیڤه‌ر پووچه‌ڵكرایه‌وه و له‌شوێنی ئه‌و په‌یمانی لۆزان له 1923.07.24دا له‌گه‌ڵ توركیا كه‌مالی مۆركرا، دووباره له میریهكهی شێخ مه‌حموود دراوه و ماوه‌یه‌ك پاشا مه‌حموود چووه چیای سورداش و دوایی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی . به‌ڵام له‌ساڵی 1924دا سوپای ئێراق به پشتگیری تانك و تۆپ و فڕۆكه‌ی به‌ریتانیا سلێمانی داگیركرد و ئه‌ندامی به‌ریتانیا خودموختاریش بۆ كورد ڕه‌وانه‌بینی ته‌نیا ئه‌و مافه‌ی دا به كورد، كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی كوردستان كوردبن یا كوردی زان بن و زمانی كوردی بكرێ به‌زمانی فه‌ڕمی له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌یش به‌نامه‌یه‌كی فه‌ڕمی بۆ شێخ مه‌حموود ناردوو تێیدا نووسی له‌وه زیاتر چی دیكه‌تان پێ نادرێ. دوا ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حموود له‌دژی میری ئێراقی ژێر چاودێری به‌ریتانیا له‌دوای شه‌ڕه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی و كوشتنی ده‌سته‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ران بوو، كه ئه‌و ساكه له‌دیوی كوردستانی ئێران له (پیران) داده‌نیشت، كه هه‌واڵی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی میلله‌تی زانی، هاته دیوی پێنجوێن و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئازادكرد و پیاوماوقوڵی ئه‌و ناوه‌ی كۆكرده‌وه و به‌هه‌موویان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی شێخی نه‌مر یادداشتێكی توندیان بۆ نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌به‌غدا نووسی و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردیان تێدانووسی، كه بریتی بوون له مانه‌ی خواره‌وه:
دامه‌زراندنی وڵاتێكی كوردی له زاخۆوه تا پشتی خانه‌قین و هیچ عه‌ره‌بێك نه سه‌رباز نه سیڤیل له‌م شوێنه‌دا نه‌مێنێ * ئه‌م ناوچه‌یه واته كوردستان له‌ژێر چاودێری به‌رتیانیا دابی تاكو كۆمه‌ڵی ئه‌قوام (عصبه الامم) بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌دات * بهڕهڵڵاكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی (شه‌ڕی به‌رده‌ركی سه‌را)وه گیراون و دوورخراونه‌ته‌وه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان * هه‌ر ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رێكی كورد له وڵاتی عه‌ره‌بستاندا هه‌یه بنێردرێنه‌وه بۆ كوردستان *
له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئه‌م یادداشته، ده‌سته‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی كورد له سوپای ئێراق هاتنه‌ده‌ر و چوونه پاڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخی نه‌مر له‌وانه مه‌حموود جه‌وده‌ت، حه‌مید جه‌وده‌ت، كامیل حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها ماجید مسته‌فاش خۆی ئاماده‌كرد بۆ گۆڕپانی جه‌نگ له پێناوی سه‌رخستی داخوازییه‌كانی كورد.
كاتێك كه شێخ مه‌حموود هیچ وه‌ڵامێكی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت، له ئاوباریك له‌وته شه‌ڕێكی قورس له‌گه‌ڵ سوپای ئێراق، به‌ڵام له‌به‌ر ناهاوكوفی له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆیه شێخی نه‌مر ناچاربوو له ڕۆژی 1931.05.13دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات و بردار بۆ به‌غدا و سه‌ماوه و له‌دواییدا بۆ ناسریه، ئینجا گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌غدا، تاكو له‌ساڵی 1941دا له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌ی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی له‌دژی به‌ریتانیا خۆی له‌ژیانی ده‌ست به‌سه‌ری له به‌غدا ڕزگاركرد و چوو له گوندی داری كه‌لی دانیشت دواكاتی ژیانی لێ به‌سه‌ربرد هه‌تا كۆچی دوایی كرد، میلله‌تی كورد هه‌ر به‌پاشای كوردستانیان زانی و گیانی پاكی چووه به‌هه‌شتی نه‌مرانی كورد و كوردستان.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||