| ||
|
||
شاسوار عهبدولواحید: خۆشحاڵم بهوهی له بری میلهتێك من زیندانی بكهن
شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جووڵانهوهی نهوهی نوێ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوك رایگهیاند،
شاسوار عهبدولواحید، : خۆشحاڵم بەوەی لە بری میللەتێک زیندانی بکەن، من بچمە زیندان، شانازیشی پێوە دەکەم کە خەلکی ئازاد بوون و من سکاڵام لەسەرە دوو رۆژ پێش ئێستا ویستیان بە ناوی کەرەنتینەوە هەموو میللەت زیندانیی بکەن و ئێمە دژی وەستاینەوە، بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆپیشاندانمان کرد، بەشانازییەوە خودی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ئەنجومەنی سیاسیی و پەرلەمانتارانمان بەشدارییمان کرد. ئەمرۆ کاتێک بە ناچاریی میللەتیان ئازاد کرد، ئێستا دەسەڵات لە رێگای داواکاریی گشتییەوە دەیەوێت ئێمە زیندان بکات. خۆشحاڵم بەوەی لە بری میللەتێک من بچمە زیندان، شانازیشی پێوە دەکەم کە خەڵکی ئازاد بوون و من سکاڵام لەسەرە. بەس لە یەک شتی ئەم دەسەڵاتە تێناگەم و نازانم بۆچی وا سەریان لێ تێکچووە؟ دوێنێ دەیانگوت شاسوار عەبدلواحید لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دەرکراوە، ئەمڕۆش دەڵێن شاسوار عەبدولواحید هانی خۆپیشاندانی داوە، ئەرێ کامیان راستە؟.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||