| ||
| ||
مێشك ئەگرێ بۆ پێناسەیەك ...
١ لەكەناری كیشوەرێك بەتەورێكەوە شكاندنی یاساكان ئارەقەیان پێ ئەكردم ٢ ئاگردانەكەم مۆدێل بازە و چیتر بەكاغز و دار گڵپە ناگرێ ٣ حەربایەك لێم ئەڕوانێ و سەری لێم سووڕماوە منیش تاوتاو هەر جارە و بەڕەنگێك ئەگۆڕێم لەسپییەوە بۆ شەو لەزەردەوە بۆ بەهار لەخــــــــــــــــــــــــــۆمەوە بۆ ئەو ٤ دڵێكم بەشانا داوە و لەبازاری وەفادا كەس دڵێكی نوێ ناكڕێ هەموو تالیبی دڵێكن قایلن بەخاش بوونی وەلێ پرۆسەی بەسەردا نەهاتبێ ٥ شیعریك كە لێی یەقینم دەرگا بەڕووی قەڵەمەكەمدا دادەخا و بەزۆڵ خۆی هەژمار دەكا ٦ گۆرانییەك لەرزم لێدێنێ بۆ دەمێك ئەمباتەوە لەلانكەكەمەوە یارییەكان زیندەگی دەسەلمێنن ٧ مەراقێك دامی گرتووە چۆن بەڕوح لەبەرەكانا خۆم هەڵواسم ٨ سیگارەكەم سەرشێتەو هەر جارەو لەدووكەڵیا قۆرییەكم بۆ ئەخولقێنێ وای منیش چەندە كاڵ فامم بۆ شوببەیكێك هەزاران جار دەستی سڕینم بۆی درێژ كردووە ٩ شەو نییە و خەو نەبینم خەو نییە و دووجار لەدایك نەبمەوە ١٠ چەن بێ یاسایە ئەم ژین كەڕوڵاڵەكان دادوەرن و خۆپیشاندەرەكان گۆرانی بێژ
سەڵاح قابیل 5/7/2013 دێ
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||