| ||
| ||
كاڵ مەبەرەوە ...
سەڵاح قابیل كاڵ مەبەرەوە بالەخەیاڵ نەچیت . هێشتان لەسوباتی خەما هەڵنەساوم و بەكەناری خۆشی نەگەیشتووم هێشتان وەستاوم و هەنگاوێكم نەگەڕاندۆتەوە تاوەك پشت لەڕێگای غوربەت بكەم . لەفێڵبازێك ناچیت قاوەی بەخت بخوێنێتەوە و بەپاداشتێك جێم بهێڵی و كاڵ بێتەوە . لەفنجانێكدا جێم نابێتەوە تابزانی من كێم دەست بەوشەكانما بگرە و بەپەیژەی شیعرەكانما سەركەوە و لەكۆتاییەوە عیشقەكان ببینە چییان بەسەر دێت فریای كاروانەكەم كەوە بابە(مەحوی و نالی و قانعت ) بناسێنم . ساڵانی تەمەنت بەئاواتێك ئاشنات ناكا چاوەڕوانی ئۆخەیەك مەبە ئەو ئۆخەیە لەڕێبازی ئادەمەوە تائێستا پێی نەگەیشتوون. ئەتەوێ بەساوێلكەیی لەپەڕەكانی (عبدالكریم مودەریس )تێبگەی كاڵ مەبەرەوە . بائەو گۆشەیەت پێ نیشان دەم . ساوێلكە بووم .. ساوێلكە بووم منیش بەخوا كەریمە چاوەڕوانی سبەیم ئەكرد چاوەڕوان مەبە خواوەندیش بێ كردار پاداشتێكت پێ ببخشێ. گوزەشت كوانێ خۆ منداڵ بووین دایك و باوكمان بەپاڵەوانی قسمەت ئەزانی. هەموو داوایەكمان لەوان ئەكرد جەژنەكان چاوەڕوانی جەژنانەیان بووین و كەتوشی خەمێكش ئەبووین هانامان بۆیان ئەبرد. ئێستا دەركەوت كەئەوانیش بۆ داواكانیان سوجدە بۆ خالق ئەبەن . كاتێ منداڵ بووین ؟ ئەوان هیچ نەبوون لەوە زیاتر كە ویستەكانی ئێمەیان ڕەوانەی ئاسمان ئەكرد و خواوەند بزەییەك بەئێمە و دەرفەتێكی حەسەنەی بەئەوان ئەبەخشی . ئێستا ئەوان وەك ئێمە و ئێمەش وەك ئەوان بەكۆمەڵ لەمزگەوتێكدا سوجدە بۆ یەزداد ئەبەین بەڵێ وا بو ئێستاش وەها . ئەوەی (حەوای) بەگوناه ناسان بەدۆست مەزانە و مەهێڵە لەڕاستیت بگا كاڵ مەبەرەوە . ئەو عیشقەی بەر دەستی ئەخەم هەر خواوەند دروستی كردووە بەگومان مەبە لەو حەڵاڵەی ئەم شەماڵەی فەلەك بۆتی هێناوە كاڵ مەبەرەوە لەئەمرۆمدا و بێ خەم مەبە لەجێهێشتنم وەرە و لەژێر چەتری ئیمان بالەتۆیا خۆم بدۆزمەوە .......
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||