| ||
| ||
ئامادەنیم بۆ مەراقی مەرگێك ...
سەلاح قابیل
هەڵدانەوەی ئەم لاپەڕەیە ئەبێ لەدوێنێی کێمان بچێت بەدڵدانەوەیەك کێ پێم ئەڵێ تەرمەکەی دوێنێمان لەچی قەبرسانێ ناشتووە بمبەن. هیچ نەبێ شیوەنێکی بەسەردا بکەم چەشنی ڕەبەنێك لەنزادا هەزاران جار بەچرکەکانی خۆما بچمەوە. ئاخر . دووی چ باسیك بکەوم کام سیما و لەچی دۆڵێ خاشاکیخۆشییەکان کۆکەمەوە تا لەئەلبوومی یادەکانم کونجێکیان لێ پڕکەم لەکاڵترین کامیراوانی مەزادێك ئەچم ئەو دەمەی زگی گەداکان بەدەوری پارچە نانێکا دەهۆڵی برسێتی لی دەدەن لاوانەوەی پیرەژنێك بەسەر کۆنە وێنەیەکدا یادەنگی شمشاڵی شوانێك کە نەژەننی ئاسمانی پڕ کردۆتەوە لە تورەیەکانی خۆی ئاخۆ ئەم بارانە کۆکراوەی توڕەی چەن شوانە ئەبێ ئەم بارانە تۆڵەی چ گوناهێکمان لێ بکاتەوە لەسەرەتاپایەوە کەشکاندنی قافیلەیەکی مێرولە و گۆڕینی ڕێڕەوی تۆڵەکەیان بوو من لەکوێ بێنم ئاشتیەك دڵ ئۆخەی تیا بلێتەوە کە دەستی شەرق و غەربی لە شەقەوانەیەك بوکار دێنێ تەمەنێکە تینووە لێی گەڕین هەر ڕۆژێ دێ بەئێرە بگا ئەو لافاوەی کۆڵی ڕێبازە مێژویەکانی لە خۆ گرتووە دیسان ئاڵای ئازادی نۆشێك بەم دڵەم بڵێت لەوێش تەمەنێك پڕ چاوەڕوانی کەسیان ئاشنا نەبوونەوە ئێستا لە کاغەزێکا وەك چیرۆکێ یەن لە کورتە نامێلکەیەك بۆمانی ئەڵێنەوە. ئەوە لەیلە و ئەویش مەجنون ئەوە شیرین ئەویش فەرهاد ئەوە زین و ئەویش مەم ئەویش فەناببونی هەر هەمویان نەفرەت کەن. نەفرەت کەن لەوەی بۆنێکی ئێمەی لێوە دێ و ئەڵی من سەرسامم بە ئێوە خۆ ئەم تەمەنە پڕە لەهیچ پڕە لەو ڕوفیقانەی مەبەستی توریقەت بوون و چارەیەکی دەردی(سەی ئەسغەر)یان نەکرد ئەڵین.مام(عەلی)پیرە پیاوەێك بوو هەتا دوێنێش دارە دەستەکەی وەك چەك لەشانی ئەنا لەمەیدانی زۆرنبازییا کەچی ئەمڕۆ پەنای بۆ ئەبا و ملکەچی فەرمانەکانی ئەوە تاپڕێك لەشان کاو دوو هەنگاوی لەگەڵدا بهاوێ هەموو ئەڵێین دوێنێ و مردن ئەخوازن تەنها خودی من نەبێ لە پێشبڕکێیە کێ دڵنیام ئەکاتەوە ئەوەی خەڵکی بەناسکی ناساندبێ ئەوە لەکۆڕی مەیخانەیەك دوو قەیرە کچی بەئاگا هێنابێتەوە ئەوەی لە ڕەشبەڵەکێ شیعرا سەمای بەعاشقی کردبێ پاداشتی ئەدەنەوە لەوێش ڕێزێك لە شاعیر ئەگیرێ ین لەوێش نازانن کە شێعر نوسین شیوەنێکە بەبێ دەنگی کاتێ قافییەیەکی لێ ونە هەر لەنوسیندا ڕەنگە غەرقی فرمێسکێ بوبێ بمبورن .... بمبورن کە خۆشم ناوێ من چۆن مەراقی مەرگێك بم کە بەگومانم لەوەی بەدۆستێك. بەبڤەکانی دونیام بەحەزە خنکاوەکان تۆ بڵێی ئاشنام کاتەوە گەر لە چاویلکەی شەرعەوە ئەڕوانی زیاتر مەمبینە گوێکەك بەفویەکی بەتاڵ پڕ ئەکرێتەوە زیاتر مەبیستە نەکەی بۆنی نەمامێکی تازە هەڵچوو کە هەر گەڵای زوڵفێکە و بە گەردنی نازە شۆخێکا هاتۆوەتە خوارەوە. ئەمە و ئەوە زیاتریش هێستا ناهێڵن لە ڕاستی بوونم بگەم دەڵێن بڕۆ لە باپیرانت دینت پرکەوە بهێلە چرایەك بەسەفەرەکوتەوە هەڵواسن دوێنێم لەدەست چوو و سبەینێش بەگریانەوە رامدەکێشێ ویسگەیەکم نیسان دەدەن و لەم کاروانەبمخەنە خوارەوە لەوێدا بۆ دواجار خۆم دادەخەم نەدەڕۆم و نەدەگەڕێمەوە
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2022. All rights reserved
| ||