| ||
|
||
ژنێک لە کۆبانی
تفەنگەکەم زۆر خۆشەوێ لە باوەشمە وەکو مناڵ سەنگەری تۆڵە سەندنم خاک و خۆڵی بووە بەماڵ ..... ئێستا ڕۆژی بەرخۆدانە دەبێت هەموو یەک هەڵوێستبین لە مێژوودا ڕوویان ڕەشە ئەوەی سنووری لێ داخستین ..... ئێمە هەموو یەک ووڵاتین گەرچی دوژمن لەتی کردووین خێری ئەو سەرۆکە نەگات کەوا حەق و مافی بردووین ..... ووڵاتی خۆمان خۆش ئەوێت بۆتە سۆما و بیلبیلەی چاو بەنەفەسێک خەبات ئەکەین کە سەربەرزبێ خاک و ئاو ..... لە مەهاباد تا قامیشلۆ هەمووی یەکە تا کۆبانی ماردین نامەی ئاشتی پێ یە لەگەڵ ناخی سلێمانی ..... ملوانکەکەی ملم بێ ناو شۆڕش ئەکەم زۆر بە هیمەت ئەوەی ووڵاتی خۆش نەوێ من پێ ی ئەڵێم (ئەی بێ قیمەت) ..... ڕێبوار ئالانی دانمارك / کۆبنهاگن ٢٠١٤ |
||
Qadirzada.com © 2009-2022 All rights reserved
|
||